تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی هەولێر# ئەم وەرزە بە کۆمەڵێک هەوراز و نشێوی سەخت تێپەڕی لە یارییەکانی ئەم وەرزی خولی ئەستێرەکانی ئێراق، بەڵام دوای هاتنی دەستەی کارگێڕی یانەکە بە شێوەی کاتی و دەستنیشان کردنی #سەمیر سدیق حەمەد# ڕاهێنەری کوردی شاری هەولێر وەکوو ڕاهێنەری یانەکە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی مەشقی یانەکە بکات لەم یارییانەی ئەنجامیان نەدابوو، متمانەی کارگێڕیی هەولێر بەم ڕاهێنەرەی خولی کوردستان وای کرد کەوا یانەکە جارێکی تر هیوای مانەوەی لە خولی ئەستێرەکانی ئێراقی بۆ گەڕایەوە، کاپتن سەمیر گۆڕانکاری تەواوی لە پێکهاتەی یانەی وەرزشی هەولێر کرد و توانی تیپەکە بباتە قۆناغی باشتر لە شێوازی یاری کردن و درووستکردنی تیپێکی تۆکمە و پڕ لە یاریزانانی کورد و بە 41 خاڵیش یانەکە مانەوەی خۆی دووپات کردەوە، ئێستا 2024 کارگێڕیی یانەکە متمانەی تەواوی هەیە بەم ڕاهێنەرە کوردە و بۆ وەرزی داهاتووش مەشقی یانەکە دەداتەوە، لە بارەی دەنگۆی دورخستنەوەی ژمارەیەک یاریزانیش لە ڕیزی یانەی هەولێر، سەرچاوەیەک ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا تاکوو ئێستا هیچ یاریزانێک لە ڕیزی یانەی هەولێر دوورنەخراوەتەوە، ڕاهێنەری یانەکە سەرپشکە لە دەستنیشان کردنی یاریزانان بۆ وەرزی نوێی خولی پیشەگەرانی یانەکانی ئێراق، هەولێر لە ئێستادا لە ڕووی یاری کردنەوە شێوازی یاری کردنی تەواو گۆڕاوە و تیپەکە چووەتە قۆناغێکی تازە دوو یاری ڕابردووی یانەکەش بەرانبەر یانەکانی کەربەلا و نەورۆز دۆخی تیپەکە بەتەواوی گۆڕا بوو یانەکە بووەتە تیپێکی تۆکمە و پڕ لە هێرش بۆ سەر تیپی بەرانبەر. [1]