#کاوە ئیبراهیم# یەکێک لە ڕاهێنەرە بەتواناکانی سەر ئاستی ئێراق لە بواری ڕاهێنەری گۆڵپارێز، ئەو جێگای دەستی لە بەشێکی زۆری یانەکان دیارە وەکوو ڕاهێنەر کە خزمەتی زۆری بە بواری گۆڵپارێزی کردووە چەندین گۆڵپارێزی درووستکردووە بۆ یانەکان، ئەم وەرزە لە خولی نایابی یانەکانی ئێراقی لەگەڵ (یانەی گەرمە) توانی تیپەکە بگەیەنێتە ڕیزی یانە پیشەگەرەکانی ئێراق، بەڵام بۆ وەرزی تازە تاکوو ئێستا 2024 خۆی یەکلای نەکردووەتەوە لەم بارەشەوە کاوە ئیبراهیم بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: ئەم هەفتەی ڕابردوو گرێبەستەکەم تەواو بووە لەگەڵ یانەی گەرمە، بەڵام تاکوو ئێستا بەفەرمی نەک لەگەڵ من وەکوو ڕاهێنەری گۆڵپارێز بەڵکوو لەگەڵ یاریزانەکانیش قسەیان نەکردووە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو چی بکەین بۆ ئەوەی بتوانین کاریان لەگەڵ بکەین، هیچ قسەیەکی نوێیان لەگەڵ ئێمە نەکردووە، لەبارەی هاتنی گرێبەستیش وتی ئەگەر لەناو کوردستان گرێبەستێکی باشم بۆ بێت ئەگەر بزانم سەرکەوتنی منی تێدایە ڕەتی ناکەمەوە و قبووڵی دەکەم، تاکوو ئێستا لە هیچ یانەیەکیش داوای گرێبەستم لێ نەکراوە جارێک چاوەڕوانین بزانین چی دەبێت ئەو کات ئێمەش بڕیارێک دەدەین. [1]