ناو: ئاراس
ناوی باوک: سەعید
شوێنی لەدایکبوون: #چەمچەماڵ#
ساڵی لەدایکبوون: #07-01-1995#
$ژیاننامە$
ئاراس سەعید، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی کورد لە ڕێکەوتی (07-01-1995) لە ماڵباتێکی کوردپەروەری شاری چەمچەماڵ لە دایکبووە.
ماڵباتەکەی خەڵکی شاری #کەرکووک#ن و بەهۆی هەڵوێستی نیشتمانپەروەرییەوە لە ساڵی 1988 لەلایەن ڕژێمی بەعسی لەناوچووەوە ڕاگواێزراون و، خاڵکی عەرەبی لەسەر ماڵەکەیان نێشتەجێکراون و لەو کاتەوە ڕوویان کردووەتە شاری چەمچەماڵ و، تا ئێستا لەو شارەدا نیشتەجێن.
ئاراس سەعید، خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی لە ساڵانی 2000 تا 2009 لە هەرییەک لە (قوتابخانەی چەمچەماڵی سەرەتایی و دواناوەندی سۆران) تەواوکردووە. هەروەها خوێندنی ئامادەیی لە (خوێندگای مەولەوی ئێواران) لە شاری چەمچەماڵ تەواوکردووە و بۆ ماوەی سێ ساڵ لەسەر یەک یەکەمی ئاستی هەموو خوێدنگاکانی ئێواران بووە لە ئاستی کوردستان.
دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی بەهۆی کاریگەریی دنیای ئەدەبیات و کەلتووری فەڕەنسی لەسەری، ڕوو دەکاتە شاری #هەولێر# و لەو کاتەدا پڕۆفیسۆر (د.هەردی مێد) لە زانکۆی (سۆرۆبۆن) لە پاریسەوە نامەیەک بۆ کونسوڵییەی فەڕەنسا لە هەولێر دەنێرێت و تێیدا دەنووسێت: ئاراس سەعید، یەکێکە لەگەنجە خوێنەوارەکانی #کوردستان#. لە هەرزەکارییەوە سەروسەودایەکی باشی لەگەڵ پەرتووک و خوێندنەوە و ئەدەیبات و فەلسەفەدا هەیە، بەتایبەتیی ساڵانێکە لەگەڵ دنیای ئەدەبیات و کەلتووری فەڕەنسیدا دەژێت. هەر بۆیە داواکارین هەموو هاوکاری و کارێکی پێویستی بۆ ئەنجام بدرێت و دەرفەتی بۆ بڕەخسێنن زمانی فەڕەنسی بخوێنێت.
دواتر بەهۆی ئەو پاڵپشتییەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ لە بەشی ئەدەبیاتی زمانی فەڕەنسی زانکۆی سەڵاحەدین دەبێتە خوێندکار. پاشان ڕوویکردووەتە شاری سلێمانی و لە بەشی ڕاگەیاندنی کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان بووە بە خوێندکار.
هەر لە تەمەنی مێردمنداڵییەوە، بە ئەدەبیاتی کلاسیکی کوردی ئاشنا بووە و لە تەمەنی پانزە ساڵیدا دەستی کردووە بە نووسینی هۆنراوە، یەکەمین هۆنراوەی لە گۆڤاری گەلاوێژ لە ساڵی 2017 بە ناونیشانی (تەنیایم دەستەمۆ نابێت) بڵاوکردووەتەوە. هەر لەو ساڵەدا دەستیکردووە بە نووسینی وتاری فیکری و لە گۆشەیەک لە ڕۆژنامەی ڕێگای کوردستان هەفتانە وتاری بڵاوکردووەتەوە و تا ساڵی 2020 بەردەوام بووە.
هەروەها لە ماوەی ساڵانی 2018 تا ئێستا2025 سەدان لێکۆڵینەوە و وتاری ئەدەبی و فیکری و سیاسی لە هەریەک لە ڕۆژنامەی ڕێگای کوردستان، ڕۆژنامەی ڕێچار، ڕۆژنامەی هاووڵاتی، گۆڤاری ئایدیا، گۆڤاری فۆکەس، گۆڤاری گوڵچن، گۆڤاری مەهاباد، ماڵپەڕی سبەی، ماڵپەڕی دەنگەکان، ماڵپەڕی خەندان، ماڵپەڕی چمک بۆ لێکۆڵینەوەی میدیای، ماڵپەڕی چاوی کورد، ماڵپەڕی زێی بادینان.
ماڵپەڕی ئاڤا میدیا، بەشی ئینگیلیزی و کوردی ماڵپەڕی باسنیوز..هی تر بڵاوکردووەتەوە.
لە ساڵی 2020وە تا ئێستا2025 وەک ڕیپۆرتەر لە ماڵپەڕی (باسکورد) کە ماڵپەڕێکە بۆ ناساندنی کەلەپوور و کولتوور و فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی، دەستی بەکاری میدیایی کردووە.
[1]