#هاوژین دڵشاد# یاریزانی تۆپی فوتساڵی #یانەی وەرزشی ڕواندز#ە.
شارۆچکەی #ڕواندز#ی سەربە ئیدارەی سەربەخۆیی #سۆران# یەکێک لەم شارانەی کوردستانە کە گرنگیی زۆر بە یاری تۆپی پێی کچان دەدات، هەموو کات کچە یاریزانانی ئەو قەزایە بەردەوام لە ڕکابەری سەرسەختی یانەکانی تری کوردستان و ئێراقن لە یاری فوتساڵ، لە زۆربەی چالاکییە وەرزشییەکان ساڵانە تیپە جیاوازییەکان بەشدارن لە خولەکانی ئێراق و کوردستان، یانەی ڕواندزیش یەکێک لەم یانانەی گرنگی زۆر بە بواری وەرزشی دەدەن لەسەر ئاستی ئافرەتان، تیپی فوتساڵی یانەکە خاوەنی چەندین یاریزانی بەتوانایە کە ساڵانە لە هەریەک لە خولەکانی کوردستان و ئێراق بەشدارن، یەکێک لە کچە یاریزانە بەتواناکانی یانەکەش کە خاوەنی چەندین ئەنجامی باشە لەگەڵ یانەکەی لەسەر ئاستی کوردستان ئەویش هاوژین دڵشاد-ە ناوبراو لەدایک بووی ساڵی 2010ی شارۆچکەی ڕواندزی سەر بەئیدارەی سەربەخۆیی سۆران، لە خولی ئێراقی بۆ هەریەک لە یانەکانی ئەمانەی بەغدا و لە خولی کوردستان بۆ یانەی ڕواندز یاری کردووە.[1]