#هەردە ڕەئوف# سەرۆکی شاندی ئۆڵۆمپی ئێراق سەبارەت بە بەشداری تیپ و یاریزانەکانی ئێراق لە ئۆڵۆمپیادی پاریسی 2024 وتی: سێشەممەی ڕابردوو ڕێکەوتی #16-07-2024# شاندی ئۆڵۆمپی ئێراق گەیشتینە گوندی وەرزشی ئۆڵۆمپی، من وەک سەرۆک شاند و (سەرمەد عەبدولئیلا) وەک جێگری سەرۆک شاندی ئۆڵۆمپی ئێراق کە ئەویش کوردە، هەوڵەکانمان بۆ خۆئامادەکردنی یاریزانەکان و مەشق و ڕاهێنان بۆ کێبڕکێیەکانی ئۆڵۆمپی پاریسی 2024.
هەردە ڕەئوف وتیشی: شاندەکانی ئێراق پێکهاتوون لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆڵۆمپی ئێراق و یاریزانێکی بەرزکردنەوەی قورسایی و یاریزانێکی مەلەوانی و گۆڕەپان و مەیدان و یاریزانێکی جۆدۆ.
هەردە وتیشی: ئەمڕۆ شاندی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ئێراق دەگاتە شاری لیۆنی فەرەنسی، دوای ئەوەی کەمپێکی مەشق و ڕاهێنانیان بۆ ماوەی (هەشت) ڕۆژ کردەوە و یارییەکی دۆستانەیان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی میسر ئەنجامدابوو کە بەئەنجامی (2-1) یارییەکەیان دۆڕاندبوو.
هەروەها هەردە وتی: هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆڵۆمپی ئێراق یەکەم یارییان ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ئۆکڕانیا دەبنەوە لە #24-07-2024# و یاری دووەم لە #27-07-2024# بەرانبەر ئەرژەنتین و یاری سێیەم لە شاری نیس ڕووبەڕووی مەغریب دەبنەوە لە ڕێکەوتی #30-07-2024#.
هەروەها وتی: یاریزانی مەلەوانی و جۆدۆ #22-07-2024# دەگەنە شاری لیۆن، هەروەها ڕێکەوتی #25-07-2024# یاریزانی گۆڕەپان و مەیدان و بەرزکردنەوەی قورسایی دەگەنە شاری لیۆن، ئەمە کێبڕکێیەکانی یاریزانانی ئێراقە لە ئۆڵۆمپیاد.
لە کۆتایی هەردە ڕەئوف وتی: هەموو کارئاسانییەک بۆ یاریزانەکان و شاندی ئۆڵۆمپی ئێراق کراوە، شوێنەکانیان ئامادەکراوە و ئێمە هەموو شتێکمان بۆ ئامادەکردوون، لەگەڵ گەیشتنی یاریزانەکان، دەست دەکەن بە مەشق و ڕاهێنان و خۆئامادەکردن بۆ کێبڕکێیەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریسی 2024.[1]