کەر تۆپیک باری نییە
کەری مردوو بار ناکرێت یان کەری مردوو بۆ بارکردن ناشێت، عەرەبیش وتویەتی: (فاقد شیء لایعطیه)، واتا ئەوەی هیچی نەبێت ناتوانێت ببەخشێت، لێرەش کەری تۆپیو و بێ گیان کراوە بە نموونە بۆ ناساندنی مرۆڤێکی تیابەستە نەبوو و بێ خاسڵەت و تایبەتمەندی کە کاری باشی لێ ڕەچاو ناکرێت بۆ ئەو جۆرە کەسانە بە ئیدیۆمەوە لە شاری #سنە# و دەوروبەرییدا وتراوە: کەر تۆپیک باری نییە.[1]