کەنووی ڕەشە
کەندوو: لە کۆندا لە قوڕی شێلدراوی پڕ کا درووستکراوە، شێوەی گۆزەیەکی گەورەی گڵین لەسەرەوە دەمێکی هەبوو دانەوێڵە و زەخیرە و ئاردی تێکراوە و لە خوارەوەش لولەیەکی هەبوو بۆ دەرهێنانی ئەوەی لەناوییەتی، لەبەر ئەوەی قەبارەی گەورەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بووە بە ئیدیۆم و لە شاری #سنە#دا بە ژنێکی ناشیرینی قەڵەوی گۆشتنی ڕەشتاڵە دەوترێت: کەنووی ڕەشە. [1]