بە مەبەستی بەهێزکردنی ڕیزی پێکهاتەی یانەکەی بۆ وەرزی تازەی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان دەستەی کارگێڕیی #یانەی وەرزشی قەڵادزێ# دەستی بە ئامادەکارییەکانی کرد بۆ ئەوەی بتوانێ پلانێکی تۆکمە دابنێ بۆ ئەوەی ئەم وەرزە بەبەهێزی بگەڕێتەوە ڕیزی یانە پلە یەکەکان و ئامانجی یانەکە گەیشتنە بە ڕیزی یانە پلە نایابەکان، وەرزی ڕابردوو یانەکە نەیتوانی بگاتە ڕیزی یانە پلە نایابەکانی کوردستان، بەڵام ئەم وەرزە کارگێڕیی یانەکە لە ئێستاوە دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ ئەوەی تیپێکی بەهێز درووست بکات بۆ ئەوەی بتوانێ کێبڕکێی سەرجەم یانە بەشداربووەکانی کوردستان بکەن، بۆ بەهێزکردنی تیپەکەش کارگێڕیی یانەکە بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ کاپتن #هێور مستەفا#ی ڕاهێنەری پێشووی #یانەی وەرزشی برایەتی# مۆرکرد بۆ ئەوەی سەرپەرشتی مەشقی یانەکە بکات لە یارییەکانی وەرزی نوێی خولی پلە یەکەکانی کوردستان، کە بڕیارە یارییەکانی لە دوای وەرزی نوێ خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستان بەڕێوەبچێت، قەڵادزێ دەیەوێت لەسەر دەستی ئەم ڕاهێنەرە خۆی بگەینێتە ڕیزی یانە پلە نایابەکانی کوردستان کە چەند ساڵە یانەکە هیوای بۆ دەخوازێ، یانەکەش پلانی هەیە گرێبەست لەگەڵ ژمارەیەک یاریزانی بەهێز بکات بۆ ڕیزی یانەکەی بۆ ئەوەی بتوانێ تیپێکی بەهێز درووست بکەن.[1]