لە شاری #بەغدا#ی پایتەختی ئێراق و لەنێو هۆڵی سەناعە یارییەکانی کۆمەڵەی دووەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق بەڕێوەچوو.
کاتژمێر 4:00 ی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە #25-12-2024# و لە یارییەکی ماراسۆنی دا، هەردوو تیمی بالەی یانەکانی پێشمەرگە و نەینەوا ڕووبەڕووی یەک بوونەوە، لەو یارییەدا و لە سێتی یەکەم ڕکابەری بەهێز لەنێوان یاریزانانی هەردوو تیم بینراو خاڵ لە دوای خاڵ پێکەوە لە ململانێدا بوون، تا دواجار پێشمەرگە توانی بە ئەنجامی (32-30) خاڵ بردنەوە بە دەست بهێنن.
ئەمە و لە سێتی دووەمی یارییەکەدا و پێشمەرگە باشتر بینران و بە ئەنجامی (25-19) خاڵ توانیان ئەنجامەکە لەبەرژەوەندی خۆیان یەکلابکەنەوە و هەرچی لە سێتی سێیەم بوو ڕابەر و هاوڕێکانی بە هەمان ئاستەوە هاتنەوە نێو کەشی یارییەکە و ئەوجارە بە (25-18) خاڵ ئەو سێتەیان بۆ خۆیان کۆتایی پێهێنا و بەو سەرکەوتنەش کوڕانی پێشمەرگە یەکەم سێ خاڵی قۆناغی دووەمی خولەکەیان بەدەست هێنا.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە وەرزی نوێی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق بە بەشداری 13 یانە کە دابەشی سەر سێ کۆمەڵە کراون بەڕێوە دەچێت و لە کۆتایش هەشت یانەی دەگەنە قۆناغی هەشتی خولەکە و ئەو کات یارییەکان دەبنە شێوازی چوون و هاتن.[1]