#ژیا ئومێد ئەنوەر# یاریزانی هێزی لەش و بەرزکردنەوەی قورسایی، لەبەر خۆشەویستیم بۆ ئەم یارییە هەست بە قورسایی یارییەکە ناکەم.
لە ئێستادا لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان یارییەکانی هێزی لەش و بەرزکردنەوەی قورسایی بووەتە یەکێک لەو یارییانەی کە خانمان بە ڕێژەیەکی باش ڕوو لەم یارییە دەکەن. بۆ ئەوەی هەم حەز و خولیاکانیان بەجێ بهێنن، هەمیش ببنە خاوەن لەش و لارێکی ڕێک، جگە لەوەی یاری هێزی لەش کە یارییەکی زیاتر بەرزکردنەوەی قورساییە ئەم یارییە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە پەرەسەندن دایە و ئافرەتانیش بەشێوەیەکی زیاتر لە جاران ڕوو لەم وەرزشە دەکەن، لە #هەولێر#ی پایتەختیش کۆمەڵێک کچە یاریزان بەشێوەیەکی زۆر باش وەرزشی هێزی لەش و وەرزشەکانی دیکە ئەنجام دەدەن، چەندین یاریزانی بەتواناش ڕکابەری ئەنجامی گەورە دەکەن، یەکێک لەو ئافرەتە یاریزانانەش کە خاوەنی چەندین ئەنجامی باشە لەسەر ئاستی کوردستان و ئێراق ئەویش ژیا ئومێدە، ناوبراو وەکوو یاریزان یاری بۆ یانەکانی هەندرێن و #زانکۆی سەڵاحەدین# کردووە، ناوبراو لەدایک بووی ساڵی 2000ی خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە بواری وەرزش و ئێستا بۆ هیچ یانەیەک یاری ناکات، تەنیا وەکوو یاریزان و لە گرووپ و هۆڵ بەشداری پاڵەوانێتییەکان دەکات. [1]