مالیک محەمەد
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ڕۆژاوای کوردستان 24 کەس شەهید و بریندار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، #08-01-2025# ، ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سووریا لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانی ئاسمانیی سوپای تورکیا بۆ سەر دەوروبەری بەنداوی تشرین و کاروانێکی هاووڵاتییانی سڤیل؛ 24 هاووڵاتیی شەهید و برینداربوون.
بەگوێرەی ڕێکخراوەکە، بەهۆی بۆردوومانێکی دیکەی سوپای تورکیا کە لە ڕێگەی درۆنەوە کرایە سەر کۆگەیەکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل لە ناوچەی سەرین لە کۆبانێ؛ کرێکارێکی نێو کۆگاکە شەهید بوو و 5 کرێکاری دیکەش برینداربوون.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین ئاماژەی بەوەشداوە، درۆنێکی دیکەی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن و ئۆتۆمبێلێکی دیکەی مەدەنی لە نزیک بەنداوی تشرین کردووەتە ئامانج.
ڕێکخراوەکە دەڵێت: بەهۆی بۆردوومانەکانی ئەمڕۆی تورکیا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ڕۆژاوای کوردستان 5 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستداوە.[1]