ناونیشانی بابەت: لە ترسی ئیمتیحانی، شەوێ سێ سعاتان خەوم لێ نەکەت!
نووسینی: #ڕزگار خۆشناو#
ئەمن دەبوو سبەینێ زوو لە خەوێ هەستم، چونکە ئیمتیحانی قبوورم هەبوو! بەران خەمم کەتبوە بەرێ و زۆرەترسام تاخیر هەستمۆ و ئەو مەوعیدە مهیمەشم لەدەست چی! لۆیێ سعات دەروبەری یازدەی شەوێ لە مەتبەخی قیسمی داخیلیەکەی ئینتیزارمەکرد، ئێک لە تەلەبەکان ببینم و سوئالی ئەو سعاتەی لێ بکەم، کە خەرکی هەرەستینتۆ!
دەمەکی خۆش ئینتیزارمەکرد، لە هیکڕا تەلەبەک لە دەرێ هاتۆ و ئەمنیش عەجەلە بووم و یەکسەر پێم گۆت: بێزەحمەت، ئەتو ئەو سعاتەت هەیە، خەرکی واگا دینی؟
گۆتی: ئەمن نیتم بەران ڕەنگە ڕۆبێرت هەیبی، لەوت نەپرسییە؟
گۆتم: ئەمن (ڕۆبێرت)یەناسم، بەران پێم جوان نەبوو بەو شەوە درەنگەی، لە دەرکەی بدەم و ئیزعاجی بکەم.“
کوڕەکەش گۆتی: عادەتەن ڕۆبێرت وها زوو نانووی.“
هەستا و لە دەرکەی غورفەی (ڕۆبێرت)ی دا، دیار بوو ڕۆبێرت هێشتا نەنووستبوو، دەرکەی کردۆ، بڕەک پێی عەنتیکە بوو ئەمە بەو شەوە درەنگەی، چن لەوی دەوێ!
تەلەبەکە پێی گۆت: قسوورمان عەفوو کە ڕۆبێرت ئەو کوڕەی جیرانت....
ڕۆبێرت کە ئەمنی دیت، نەهێشت تەلەبەکە قسێ خۆ تەواو کا و یەکسەر گۆتی: هەلۆ ڕێچکار کوڕەکە زانی ڕۆبێرت ئەمنەناسی، ئەمەی بەجێ هێشت و چووە ژۆرێ خۆ.
ئەوجا ئەمن پێم گۆت: ڕۆبیرت ئەمن ئیحتیاجیم بە سعاتەکی سەرمێزی هەیە، ئەوانەی قوڕمیشەکرێن و خەرکی بەخەبەر دینن، سعاتی ئەوهات هەیە؟
گۆتی: ئا هەیتم، بەران بەخۆم ئیش پێیە، سبەینێ سعات شەش و نیوی، دەبی هەستم و سەفەرم لە پێشە.
گۆتم: زۆر باشە تازە موشکیلەکەم حەل بوو“
ڕۆبێرت گۆتی: موشکیلەی چ؟”
گۆتم: ئەتانی سبەینێ وەختی هەستای، ئەمنیش لەگەرە خۆ هەستینیۆ؟
گۆتی: بەس ئۆندە؟
گۆتم: ئا
گۆتی: هیچ موشکیلە نیە، بڕۆ بە ئیسڕاحەت بنوو، سبەینێ لە دەرکەتەدەم و هەرتەستینم.
گۆتم: زۆر مەمنوون ڕۆبێرت، شەو باش.
گۆتی: مەمنوونیی ناوێ، شەو باش.
ئەمن چوومۆ غورفێ خۆ و گڵۆپم کوژاندەوە و چوومە بن جێی! بەران چم بەسەر هات! ئۆندە مشەوەش و قەلەق بووم و مێشکم مەشغوول بوو، هەر ئەولا و ئەولامەکرد و هەر چەندمەکرد خەوم لێ ناکەت، وەکی برێی خەوم لێ هەڕمابوو. هەر بڕەکەنووستم و واگا دەهاتم، هەتا سبەینێ ئەوە حارم بوو! قەت تووشی شتی وها نەبوویمە، بە هەمووی سێ سعاتان نەنووستم و کە ڕۆبێرتیش لە دەرکەی دا، ئەمن دەمەک بوو بەخەبەر بووم. سوپاسی (ڕۆبێرت)م کرد و نانی سبەینێم خوارد.
حسمەکرد هێشتا تێرخەو نەبوویمە و خەوم دێ، جارێ هەر زوو چوومە زگ کیتابەکەی مۆزیقەی و مڕاجەعەکم کرد هەتا دەوروبەری سعات هەشتی، عوودەکەشم نەسب کرد، پاشان خۆم گۆڕی و عوودەکەم هەرگرت و لۆ ئەو جێیەی ئیمتیحانی ڕۆیشتم! جێیەکەم زۆر بەئاسانی دیتۆ، دیتم ئەو جێیەش، قەسرەکی خۆش و کیباڕە، ناویشی هەر بە ناوی جادەکەی بوو (بڕاندهۆف).
چوومە قاتی یەکەم، دیتم دوو سێ تەڵەبە ئینتیزارەکەن، بەران هێشتا سەعدی نەهاتبوو، سعاتیش تازە دەبووە هەشت و بیست دەقە. عوودەکەم لە زاویەکی دانا و چوومۆ خوارێ پێش دەرکەی، ئینتیزاری سەعدی بکەم، سەعدی بزەبت سعات هەشت و نیوی پەیا بوو بەران بەتەنێ نەبوو، تەڵەبەکی #کەرکووک#یی لەگەر بوو ناوی (ئاشتی) بوو، ئەمن پێشتر لە ماری سەعدی، تەعاڕوفم لەگەر کردبوو، سەلامیان کرد و جوابم دانۆ.
سەعدی گۆتی: مەعنەویاتمان کووە؟
گۆتم؛ زۆر باشە، بەس دونێ شەوێ باش نەنووستم
سەعدییش گۆتی: ئەوە تەبیعیە، هەموو ئێکەک شەوی ئیمتیحانی، باش خەوی لێ ناکەوی
ئەوجا گۆتی: گێم لێ بوو، کە ئەو کابرایەی چوونە کنی، زۆر توڕەهات و ئەحمەق دەرچوو، هیچ مساعەدەشی نەکردی
ئەمنیش گۆتم: ”نەک هەر مساعەدەی نەکردم، بەرکوو قەشمەری و گەمەشی پێ کردین، هەروەکی ئیهانەکردنێ بوو.“
ئاشتییش هاتە قسە و گۆتی: ئەو سەگبابە حەتمەن نازی بووە.
چووینە سەرێ و دانیشتین هەتا سڕەم هات، مەوعیدم نۆ بوو، بەران نۆ و دە دەقەی چووینە ژۆرێ، ئاشتی لەگەرن نەهاتە ژۆرێ، بە منی گۆت: ”ئیشاڵڵا موەفەقەبی و هەموو شتەک بە کەیفێ توەبی
گۆتم: زۆر مەمنوون کاک ئاشتی
خۆم وا پیشانەدا کە موسەیتڕم و ناترسێم و زۆر سیقەم بەخۆیە، بەران ئۆندە ئەترسام کە وەرمنەگرن و مەجبوور بم تەقدیمی لجوئی بکەم، هەر نەبیتۆ. سەعدی ئەمنی وەپێشەخۆی دا و چووینە ژۆرێ!
تەقریبەن حەفت هەشت کەس دەبوون، لوجنەکی گەورە، ئۆندە بەسام بوو، دەتگۆت قاعەی مەحکەمەیە! ئەو وەختی نەمەزانی، کێنە ئەوی لەوێ دانیشتبوون و قرارەدەن، کێ وەربگرن و کێ وەرنەگرن! بەران دوایێ زانیم هەر چار پڕۆفیسۆری قیسمی تەئلیف حازر بوون، لەوانە پڕۆفێسۆر (ئەندرێ دۆبڕۆڤولسکی) بوو، ڕەئیسی قیسمی تەئلیف و قیادەی مۆزیقەی، خەرکی پۆڵۆنیای بوو، ئەڵمانیی باش نەدەزانی.
پڕۆفیسۆرەکیش هەنغاری بوو، دووش نەمساوی بوون، کە ئێک لەوانە دوایێ بووە مامەستای خاسی من، مدیر عامی جامیعەی مۆزیقەی، مومەسیلی تەلەبان، سکرتێرەک. ئەمن بە ئینگلیزی، سەعدی بە ئەڵمانی سەلامن لێ کردن و سەعدی گۆتی کە ئەمن تازە هاتیمە و ئەڵمانی نزانم، لۆیێ ئەو لەگەرم هاتیە و تەرجومەم لۆکا.
زۆربەیان ڕووخۆش و باش بوون و بەخێرهاتنیان کردین، پێش هەموو شتەکی سوئالی ئەوەیان لێ کردم، کە ئەمن خەرکی کێندەرم؟ سەعدیش پێی گۆتن، کە ئەمن کوردم و فەنانەکی مەشهوورم و بە کورتی بەحسی ئەوەی کرد کە لەسەر چ عیڕاقم بەجێ هێشت. بەزۆری ڕەئیسی قیسمەکەی قسەیە کرد، نیوە ئەڵمانی نیوە ئینگلیزی، سەعدییش تەرجومەی لۆ کردم، کە عەلائەساس ئیمتیحانی قبووری دوو بەشە، عەمەلی و نەزەری، ئەو موستەمسەکانەی تەرجومەی ئەڵمانی کرابوون پیشانم دان.
هێشتا حەرقەی دی ماوە.. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=