$باکووری کوردستان$
- دانیشتنی دادگاییکردنی ڕەمزیە توسون پەرلەمانتاری #هەدەپە#ی #ئامەد# بە تۆمەتی ئەندامێتی ڕێکخستن لە 5مین دادگای سزا قوڕسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو. لە دانیشتنەکەدا دادگای تورک 10 ساڵ سزای زیندان بەسەر ڕەمزیە توسون پەرلەمانتارێکی هەدەپەدا سەپاند.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی 10-09-2020 لقی 38ی دادگای باڵای ئێران بۆ جاری سێیەم سزای سێدارەی بۆ حەوت زیندانی ئایینی – سیاسی کورد بە ناوەکانی (فەرهاد سەلیمی، قاسم ئابەستە، داوود عەبدۆڵڵایی، ئەیوب کەریمی، ئەنوەر خزری، خوسرۆ بەشارەت و کامران شێخە) پشتڕاست کردەوە، پشتراست کردنەوەی حوکمی لە سێدارەدانی ئەو کەسانە لە کاتێکدایە کە لە کاتی لێپرسینەوەدا ئەشکەنجە دراون و مافی پارێزەریان لێ سەندرابوەوە، ئەم حەوت زیندانیە 11ساڵ پێش ئێستا دەستگیر کراون و ئێستاکە لە زیندانی گەوهەردەشتی کەرەج بەندن.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بەپێی سەرچاوە خۆجییەکان چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ناوی 'پۆلیسی سەربازی' کە خاکی کوردانیان داگیرکردووە، لە ناوچەی مابەتا نیوەی شەو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاوڵاتیان. داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک لە کاتی هێرشەکەدا بە لێدان بە دەیان خەڵکیی مەدەنیان ڕفاندووە. چارەنووسی ڕفێنراوەکانیش نادیارە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,483 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!