محەمەد کەرکووکی
بە هۆی ئه و سێ تەقینەوە خۆکوژییەی ئێوارەی ڕابردووی شاری کەرکووک 108 کەس شەهید و بریندار بوون، کە زۆربەی قوربانییەکان لە هێزەکانی پێشمەرگەن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە خەندانی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی ئێوارەی ڕابردوو لە ڕێگەی بەغداو لە گەڕەکی ڕەحیماوای شاری کەرکووک سێ تەقینەوە کەلە ڕێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراوەوە کە سێ تیرۆریستی خۆکوژ لیان دەخوڕی ئەنجامدرا، بە هۆیانەوە 23 کەس شەهید بوون و 85 کەسیش بریندار بوون.
سەبارەت بە تەقینەوەکان ئه و سەرچاوەیە بۆ خەندان ڕوونیکردەوە: تەقینەوەی یەکەم لە ناوچەی ڕێگەی بە غدای شاری کەرکووک و نزیک باڵەخانەی (جەدوع) کە لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرەوە تیرۆریستێکی خۆکوژ لێی دەخوڕی و هێزەکانی پێشمەرگەی کردبووە ئامانج ئەنجامدرا و بە هۆیەوە 10 شەهید و 19 برینداری لێکەوتەوە کە زۆربەیان لە هێزەکانی پێشمەرگەن.
وتیشی: "تەقینەوەی دووەمیش لە هەمان ناوچه و ئەویش لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیای بارهەڵگرەوە کە خۆکوژێ لێیدەخوڕی و هێزەکانی پێشمەرگەی کردبووە ئامانج ئەنجامدرا کە بە هۆیەوە شەش شەهیدو 38 برینداری لێکەوتەوە کە زۆربەی قوربانییەکان لە هێزەکانی پێشمەرگەن.
سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند: تەقینەوەی سێیەمیش لە گەڕەکی ڕەحیماوای شاری کەرکووک کە گەڕەکێکی کورد نشینه و ئەویش لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری گلایزەرەوە کە خۆکوژێ لێی دەخوڕی ئەنجامدرا بە هۆیەوە حەوت شەهید و 28 برینداری لێکەوتەوە، ئەمە جگە لەوەی زیانێکی زۆری مادی بە ناوچەکە گەیشتووە.
- 24-08-2014
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,249 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!