هێزەکانمان لە چۆارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. زانیاری ورد لەسەرچالاکییەکە:
23ی تەمووز/1ی خەرمانان هێزەکانمان لەدژی کاروانێکی زرێپۆشی سەربازی سوپای تورکیا کە لە ناوچەی گەڤەر-ی جولەمێرگ بەرەوناوچەی #شەمزینان# دەچوو لەنزیک گوندی پاگێ چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا گورزێکی سەخت لە زرێپۆشەکانی دوژمن درا.بە هۆی قوورسی شەڕەکەوە ژمارەی کوژراو بریندارانی دوژمن نەزانراوە.
لە ڕێکەوتی 24ی تەموز/2ی خەرمانان لەکاتژمێر 04:30 خولەکدا لەدژی گردی پاراستنی بنکەی سەربازی مەلەیان و تیسێ-ی سەر بەهەرێمی خومارۆک-ی ناوچەی شەمزینان-ی جولەمێرگ، چالاکی ئەنجامدرا. لە 5 قۆڵەوە هێرش کرایە سەر سەنگەرو حەشارەگەکانی دوژمن. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا 3 سەنگەری دوژمن ڕوخێندرا و 2سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
گەریلاکانی یەژاستار لەهەمان ڕۆژدا لە کاتژمێر 8ی بەرەبەیانیدا لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە سەرگردی عەلی شێر-ی ناوچەی گەڤەر-ی جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا.لەو چالاکییەدا گورزی سەخت لەسەنگەرەکانی دوژمن درا و 3 سەربازی سوپای تورکیا کوژران.[1]
#25-07-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,165 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!