ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەربارەی دوایین چالاکیی گەریلا و هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیای داگیرکەر زانیاری دا. ئەمەش دەقی ڕاگەیەنراوەکەیە:
لە چەلێ 4 سەربازی تورکیا کوژران
(هێزەکانمان ڕۆژی 13ی تشرینی دووەم\22ی گەڵاڕێزان کاتژمێر 14:30 لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر کە لەنێوان گردی کۆردینە و گردی پاتریۆت-ی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ ڕێگەی سەربازی دروست دەکات، چالاکییەکیان کرد. چالاکییەکە لە دژی عەفارەیەک و ئۆتۆمبێلێکی سەربازی کرا و لە ئەنجامدا هەردووکیان تێکشکێنران. ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە لە چالاکییەکەدا 4 سەربازی دوژمن کوژراون.
سوپای تورکیای داگیرکەر لە ڕێی مێدیاکانییەوه چەواشەکارییانه هەواڵی ئەم چالاکییەی بڵاوکردەوە و وەها پیشانیان دا کە لە دژی کرێکارانی سیڤیل ئەنجام دراوە. ئه و ناوچەیەی کە چالاکییەکەی تێدا کرا، ناوچەیەکی سەربازی بوو و ئه و ڕێگەیەی کە دروستیش دەکرا بۆ خەڵکی سیڤیل نەبوو، بەڵکو بۆ سەربازی و داگیرکارییە. هەر بۆیە ئه و کەسانەی لە کاری دروستکردنی ئەم ڕێگەیانەدا کار دەکەن، سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر یان هاوکارەکانیانن. پێویستە گەلەکەمان گوێ بە هەواڵەکانی مێدیای شەڕی تایبەت نەدات.
هێرشی ئاسمانی
فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر ڕۆژی 12ی تشرینی دووەم\21ی گەڵاڕێزان لەنێوان کاتژمێر 9:30 - 11دا ناوچەکانی کەشان و شەهید کەنداڵ-یان لە هەرێمی هەفتانین-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردومان کرد.
فڕۆکەجەنگییەکان ڕۆژی 13ی تشرینی دووەم\22ی گەڵاڕێزان کاتژمێر 11:30 دۆڵی شیڤێی هەرێمی ئاڤاشین، کاتژمێر 13:30 دەوروبەری چەمی ئاڤاشین و کاتژمێر 16:20 دەڤەری ستوونا-یان بۆردومان کرد.)[1]
#14-11-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,355 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!