$باکووری کوردستان$
- بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گووڕی 7.4ی ڕێختەر لە باکووری کوردستان و تورکیای دا، بوومەلەرزەکە لە دوای 4ی بەیانییەوە بوو لە کەشێکی سارد و بەفراویدا. بوومەلەرزەکە کارەساتێکی مرۆیی گەورەی بەدواوەهات. بەتایبەتی لە شاڕی #مەڕەش#، #ئامەد#، #دیلۆک#، مەلاتێ، سەنسوور و شوێنەکانی تر. هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا، دەیان هەزار کەس برینداربوون و هەزاران خانوو و باڵەخانە زیانی مادیی گەورەیان بەرکەوت. بوومەلەرزەکە هێندە بەهێز بووە لە ئەرمەنستان و یۆنانیش هەستی پێکراوە. هەر بەهۆی بوومەلەرزەکەوە قەڵای مێژووییی تەمەن شەش هەزار ساڵەی دیلۆک داڕما. (بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو) [1][2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2023/455767/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=بوومەلەرزەکەی مەڕەش کارەساتی مرۆیی گەورەی لێکەوتەوە=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2023/455767/0009.JPG=KTML_Photo_End=
$باشووری کوردستان$
- لە باشووری کوردستانیش بوومەلەرزە لە زۆر شوێن هەستی پێکرا، بەتایبەتی لە شارەکانی #هەولێر# و #دهۆک#، پشێویی درووستکرد و زۆربەی خەڵک ماڵەکانی خۆیان جێهێشت و لە ترسی بوومەلەرزە لەدەرەوەی ماڵەکانیان مانەوە.[1][2]
$رۆژاوای کوردستان$
- بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گووڕی 6.4ی ڕێختەر لە ڕۆژاوای کوردستان و باکووری سووریای دا. بوومەلەرزەکە کارەساتێکی مرۆیی گەورەی بەدواوەهات. بەتایبەتی لە باکووری حەڵەب و گەڕەکی #شێخ مەقسود# کە گەڕەکێکی کوردنشینە، #کۆبانێ#، جەندرێس و #عەفرین# و شوێنەکانی تر. زۆرتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستدا، هەزاران کەس برینداربوون و هەزاران خانوو و باڵەخانە زیانی مادیی گەورەیان بەرکەوت.[1][2]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 35,377 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!