#نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا جەخت لە پاراستن و برەودان بە زمانی شیرینی کوردی و هەموو زمان و زاراوەکانی کوردستان دەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە (21ی شوبات/فێبرێوەری 2023) ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکەوە پەیامێکی لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، جەخت لە پاراستن و برەودان بە زمانی شیرینی کوردی و هەموو زمان و زاراوەکانی کوردستان دەکەینەوە.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، سڵاو له و قەڵەمانەی خزمەت بە زمانی دایک و لەوانەی فرەزمانی و فرەکولتووریی کوردستان دەپارێزن و کار بۆ پێکەوەژیان دەکەن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 970 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!