- لە سێ گوندی ناوچەی گەنچ سەر بە پارێزگای #بینگول#-ی باکوری کوردستان بە بیانووی بونی #پەکەکە#، قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندراو سوپای تورکیا دەستی بەئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن کردووە.[1]
- بەڕێوەبەری گشتی میراتی کلتووری و فەرهەنگی و گەشتیاریی پارێزگایی #سنە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند:لە کۆبوونەوەیەکدا لە بەڕێوەبەرایەتی میراتی فەرهەنگی و بە بەشداریی کۆمەڵێک لە مامۆستایان و شارەزایانی بواری میراتی فەرهەنگیی ئێران و نوێنەرانی 10 پارێزگا لە پارلەمان و هونەرمەندانی بواری هونەریی ناوچەکانی کوردستان وەکو دکتۆر حەمید ئەردەڵان و دکتۆر مەجید شاوەیسی و دکتۆر موختار هاشمی، دەف و ڕێورەسمی دەفژەنین، خرایە لیستی تۆماری نەتەوەییەوە.[2]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 6,525 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!