گەڵا ڕێزانێکی تری پایز
مەخابن ئەمڕۆ لەسەرەتایی دەیەم ڕۆژی وەرزیی پایز شارەکەمان#سەیدسادق#، بەهەڵوەرینی ژیان ئاوایی پێنج گەنجی خێر لە خۆنەدیویی پێشمەرگەیی کوردستان، کوڕەکانی پەروەردەیی نیشتمانپەروەریی و چاپوکەکانی بناریی سورێنی سەرکەش و دەشتی شارەزور ڕەش پۆشی کردین و بەکۆسێکی گەورە پایزمان دەست پێ کرد.
شارەکەمان شاریی شۆڕش و پیشمەرگە و شەهید لەچەقیی شارەزور لایی کەم لەسەرەتایی شۆڕشی نوێ وە بەهەموو پێکهاتەکانی بێ جیاوازی، دەیان فەرماندەیی هەڵکەوتوو، سەدان شەهید چقڵی چاویی دوژمن بووە، ئەمڕۆ شەەمە ڕێکەوتی 01-10-2022 بەم هەواڵە دڵ تەزێنە لەچرکەساتێکدا، کۆچی کارەسات و قوربانی دان و شەهیدەکانم هاتەوە یاد جگە لە هەڵکێشانی هەناسەیی سارد و سڕ پڕ بەگەروم توڕەیێکی پەنگ خواردیی تاسەرئێسقان، بێزاریی لە کۆیی حیزبە بێ وەفا و حکومەتە شکستخواردوە کەمتەرخەمەو، ئەو پاشەکشە گەورەیەیی کە چ لەئاستی ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانییە لەئاستی عێراق و نوقم بونی بەشی زۆری بەرپرسە حکومی و حیزبییەکان لەگەندەڵی، بەهۆیی خراپی ڕێگاوبان پێنج ڕۆڵەیی نیشتمان پارێز، #تاهیر کاکەڵا خەلیفە ڕەشید#، #ئەردەڵان جەمال مەجید#، #سەروەر ئەنوەر مەحمود#، #توانا نەسرەدین حەمە#، #جەمال جەلال حەمە# بەقەد پێناسەیی ناوەکانی خۆیان جوانی و پاکی و توانا و سەروەری مانیان لەسۆرانەوە بۆ ئەردەڵان خەڵتانی خەم و ئازاریی هەمیشەیییان کردین.
شارۆچکەی سەیدسادق زۆر زۆر بەداخەوە بۆ ئەو کارەساتە، شەهیدانی یەکێتی 398 شەهیدەوە بەم پێنج جوانە مەرگەوە 403 شەهید کەلە لیوایی 5 پێنجی هاوبەشن.
سەیریی ئەوکارەساتە تا ئێستا و دوایی 31 ساڵ لەدوایی یەکەم لێکترازان و شەڕی نەگریسی براکوژ ییەوە لیستی شەهیدەکانیش یەکنەخراوە لایی کەم کۆیی حیزبەکانی تر 150 بۆ 200 شەهید یان لەکوڕی فەقیر و هەژار و جوتیار، کاسبکاری ئەو شارە هەیە
وێڕایی بەشداریی قوڵم لەگەڵ خانەوادەیی سەربەرزیی ئەو پێنج پێشمەرگە جوانەمەرگ و خێر لەخۆنەدیوە، لەناخەوە خەمبار و دڵتەنگم بەوکۆسە گەورەیە، ڕویی قسەم بۆ کۆیی سەرکردایەتی حیزبەکان و سێ سەرۆکایەتی هەرێمە و ئەرێ بەڕاست کەی ئاوڕێکی جدی لەگەلەکەمان ئەدەنەوە؟ کەیی لێ دەبڕێن کۆتایی بە گەندەڵی و نادادپەروەریی و گەڕانەوەیی ماف و موچەیی موچەخۆران کۆتایی پێ بهێنن و کۆی دەسەڵات و حیزبەکان ببنەوە خزمەتکاریی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و لەکارەساتێکی ئاوهادا گەورە بەرپرسانی حکومەت و حیزبەکان لەڕوتان بێ لەپرسەیی ئەم پۆلە شەهیدە بەشداربن.
وا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهید کردنی کچەکوردێک بوە هۆیی چەخماخەیی ڕاپەڕینی سەرتاسەریی ئێران و شۆڕشگێڕانی پێشو ڕوبەڕویی هەمان چارەنوسی تاخییەکانی پێش خۆیان بونەتەوە.
دور نییە کوڕو کچ و هاوژین و باوک و دایک و برایی شەهیدەکانمان دور نییە ببنە سەرمەشق و ڕێبەری ڕاپەڕینێکی سەرتاسەریی.
هیوادارم گوێ لەکەسانێک بگرن کەخەڵتانی خوێن و خەم و فرمێسکە
نەک کاسەلێس و حازری خۆرو کەسانێک کەهیچ لەدەست نادەن خوانەخواستە ئەگەر ئەم هەرێم و گەلەش توشی چەندین ساروخ باران کردنی وەک چەند ڕۆژی پێشو، کارەساتی گەورەتریش ببێتەوە
چونکە زۆرێک لەو کاسەلێسانە ئەگەرپێش ڕاپەڕین لەبەرەیی نۆکەرایەتی کردنی ڕژێم نەبوبێتن، بەدڵنیایی یەوە لەبەرەیی ئەم گەلە ئەنفالکراو.کیمیاباران کراوە نەبون.
دوبارە سەری ڕێزو نەوازش بۆ گیانی پاکی ئەم پێنج شەهیدە دادەنەوێنم، بەشداری خەم و پەژارەیی خانەوادە بەڕێزەکان یانم.
#عەتا سەراویی#
#01-10-2022#
[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,744 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!