=KTML_Bold=مەسعود بارزانی: هەرێمی کوردستان هێڵی مەرگە، یان کوردستان یان نەمان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان=KTML_End=
جێگەی داخێکی زۆرە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵێکی نابەرپرسانە و پێچەوانەی دەستوور بۆ قووڵکردنەوەی کێشەکان و پێشێلکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان هەبوو. هەموو لایەک ئاگادارن کە پێشتر گفتوگۆ و ڕێککەوتنی بنیاتنەر لەنێوان لایەنە پێکهێنەرەکانی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت بە ئاراستەی نەهێشتنی کێشەکان لە ئارادا بوو. هەروەها حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بە دەرئەنجام و ڕێککەوتنی زۆر باش و ئیجابی گەیشتبوون بۆ ئەوەی گرفتەکان چارەسەر بکرێن و هەموو لایەک خزمەتی سەقامگیریی وڵات و ژیان و گوزەرانی خەڵک بکەن، کەچی بەداخەوە هەندێک لایەنی سیاسی بە نەفەسێکی نکۆڵیکارانە و نابەرپرسیارانە لەڕێگەی دەستکاریکردنی بڕگەکانی پڕۆژەیاسای بودجە ویستیان وا بکەن هیچ مانایەک بۆ کیانی هەرێمی کوردستان نەمێنێت. بەڵام ئەو هەوڵە نابەرپرسانەیە سەری نەگرت و پووچەڵ کرایەوە. ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەردەی لەسەر ڕووی ڕاستەقینەی لایەنە شۆڤێنی و موزایەدەچییەکان و هەروەها هەموو ئەوانە لادا کە نە ڕێز لە بەڵێن و ئیمزاکانیان دەنێن و نە ڕێزی بنەماکانی دەستووریش دەگرن.
ئێستاش کە پڕۆژە یاسای بودجە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا پەسەند کراوە، هیوادارم ئەوەی هەیە بە نیەتێکی پاک جێبەجێ بکرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا جەخت لەوە دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان، موڵکی گەلی کوردستان و بەرهەمی خوێن و خەباتی گەلی کوردستانە. لە بەرانبەر هەر جۆرە هەوڵ و دەستدرێژی و بێباکییەک بۆ تێکدان و نەهێشتنی هەرێمی کوردستان بە توندی دەوەستینەوە. بە لای ئێمەوە هەرێمی کوردستان نەک تەنیا هێڵی سوورە بەڵکو هێڵی مەرگە و یان کوردستان یان نەمانە. [1]
#مەسعود بارزانی#
#11-06-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 734 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!