$باشووری کوردستان$
- سێ کچی دیکەی کوردی ئێزدی لە سووریا ڕزگارکران و، گەیشتنەوە نێو کەسوکاری خۆیان لە باشووری کوردستان.[4]
- #فوئاد مەعسوم# گەییشتە سلێمانی و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە کوردییەکاندا دەکات بۆ کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.[2]
- بەرێوەبەری ئاسایشی دوز#خورماتوو#، ژمارەی ئەو چەکدارانەی لەنێوان دووزخورماتوو –کفری دەرکەوتوون ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت کە سەر بە ڕێکخراوی #داعش#-ن و سەرقاڵی خۆ ڕێکخستنەوەن و ژمارەیەک کوردیشیان تێدایە.[1]
- #پارتی دیموکراتی کوردستان# سەبارەت بەئەنجامی #ڕیفراندۆم#ی هەرێم هاتەدەنگ و وەڵامی عیراق دەداتەوە، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتیش ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن هیچ کەسولایەن و دامەزراوەیەک و تەنانەت #مەسعود بارزانی#شەوە ناتوانرێت ئه و ئەنجامە هەڵبوەشێتەوە، مەکتەب سیاسیەکی ئه و حزبەش تەئکیددەکاتەوە، ئەوانەی باسی ئەوەدەکەن، بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە.[3]
- کونسڵی گشتی بریتانیا لە کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بریتانیا پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و ئەوەی بۆ ئێمەش گرنگە ئەوەیە سەرکردەکانی کورد دوای ڕیفراندۆم گەیشتنە حەقیقەت، بۆ یەکگرتن لەگەڵ عێراق.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە ئەمڕۆ پێی نایە 77-ەمین ڕۆژییەوە، شەڕڤانان لە کۆمپانیای نەوتی تەنەکەوە دەستیان بە ئەنجامدانی هەڵمەتێک کرد و لە ماوەی سێ ڕۆژدا 40 کیلۆمەتر پێشڕەوییان کرد و گەیشتنە سنوورەکانی عێراق.[5]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 13,390 times
Write your comment about this item!