لە هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکدا لە 30-06-2020 بۆسەر دەڤەری خانتووری هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدا، هاوڕێکانمان #وڵات# و شۆڕشگێر شەهید بوون.
بە بەرخۆدانی شەهیدە قاڕەمانەکانمان ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری دەوڵەتی تورک کە حسابێکی گەورەیان کردبوو لەسەر حەفتانین، پووچەڵ بووەتەوە. قارەمانە سەرەکیەکانی ئەم داستانە ئەو قارەمانانەن کە ئیلهام لە خەتی فیدایی ئاپۆیی وەردەگرن. لە ڕێپێوانی سەرکەوتنی شەهیدە قاڕەمانەکانماندا بەرەو سەرکەوتندا، ئاڵای بەرخۆدان بە قاڕەمانێتیەکی گەورە بەرز دەکەنەوە و گیانینا فیدا دەکەن. هەموو کاتێک پێشکەوتوون و ئاڵاکەیان ڕادەستی ئەوانەی دوای خۆیان کردووە. هاوڕێکانمان وڵات و شۆڕشگیریش، بە بەرخۆدانی حەفتانین جارێکیتر مەرامی فاشیت و نەژادپەرستیان لە قوڕگی دوژمندا هێشتووەتەوە و بە تێکۆشانێکی بەهێز بوونەتە ترسی لەدڵی دەوڵەتی فاشیستدا.
هاوڕێ وڵات کە ساڵی 1992 لە دێرک لەدایکبووە، لە ڕۆژئاوا بەشداری ڕیزەکانی ئازادی کردووە. هاوڕێ وڵات لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بووە، لە تەمەنی منداڵیدا پارتی خۆش دەوێت و لە ناو خانەوادە و دەوروبەری دەبێتە وڵاتپارێز. هاوڕێ وڵات بۆ ماوەیەک لەناو خەباتی گەنجاندا کار دەکات و بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی گەل بکات و زیاتر پێویستی بە تێکۆشان لە دڵی خۆیدا دەکات و دەبینێت کە ڕێگای خزمەت و تێکۆشانیش چیاکانی کوردستانە. وەک هەزاران گەنج ڕوو لە ڕیزەکانی گەریلا دەکات. هاوڕێکەمان وڵات لە ژیانی گەریلایەتی خۆیدا لە زۆر شوێن کاری کردووە، بە وزە بێکۆتاییەکەی خۆی، لە هەموو شوێنێک تێکۆشانی کردووە. لەسەر ڕوحی میلیتانی ئاپۆیی خۆی پەروەردە کرد، بە هەڵوێستێکی بێ دوودڵی، بە بەشداریکردنی لە چالاکیەکاندا پێشەنگایەتی بۆ هاوڕێکانی کرد. هاوڕێکەمان وڵات یەکێک لە پێشەنگەکانی بەرخۆدانی ئەفسانەیی حەفتانین پیشانیداوە کە چۆن دەتوانرێت شەڕێکی کاریگەری لەدژی داگیرکەران بەڕێوەببرێت کە بێ تەکنیکی پێشکەوتوو ناتوانێت هەنگاوێک بنێن.
هاوڕێکەمان #شۆرشگێر# ساڵی 1990 لە سێرت لەدایکبووە، بەهۆی زوڵم و زۆرداری دەوڵەتی تورک لە تەمەنی منداڵیدا لەگەڵ خانەوادەکەی ناچار دەبێت کە بۆ ئەدەنە کۆچ بکەن. هاوڕێکەمان شۆڕشگێر لەناو خانەوادەیەک کە دەیانزانی وڵاتپارێزی چۆن زیندوو بهێڵنەوە گەورە بوو. کاتێک بۆ خوێنی زانکۆ دەچووە مۆغلا لەگەڵ بزوتنەوەی گەنجان دەست بە کار دەکات، بە شێوەیەکی چالاک دەست بە تێکۆشان دەکات. هاوڕێکەمان لەناو خەباتی گەنجاندا بە پراتیکیەکی بەهیز کار دەکات، بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی گەل بکات، بۆئەوەی جێگای خۆی لەناو تەڤگەری ئازادیدا بگرێت 2014 بەشداری ڕیزەکانی گەریلا دەبێت. هاورێکەمان بە ماوەیەکی کەم لەناو گەریلادا بوو، خۆی و هاوڕێکانی بۆ بەرەو پێشەوە بردنی ڕێکخستن و هێڵی سەربازی هەوڵی دەدا. هاوڕێکەمان بە ڕەنج و دڵنزمی و وابەستەبوونی بە هاوڕێیەتی هەموو کاتێک لە پێش بوو و لەدژی دوژمن هەوڵی بەهیزکردنی هێلێ بەرخۆدانی دەدا و بەمەش هێلێ میلیتانی پێشکەش کرد.
سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدان وڵات و شۆڕشگێر و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دەدەین بە ڕوحی بەرخۆدان کە گەریلاکانمان خوڵقاندوویانە، ئاڵای تێکۆشان بەرز بکەینەوە و تێکۆشان سەربکەوێت.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,943 times
Write your comment about this item!