لە ساڵرۆژی دامەزراندی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستاندا #کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی# پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەکات.
دەقی پەیامەکە....
هەڤاڵان و ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە ئێوە و سەرجەم خوێندکاران پیرۆز دەکەم، ئومێد دەکەم ڕێکخراوە بە گڕوتینێکی ترەوە کاربکەن و خزمەتی خوێندکاران و پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن و پێشخستنی ئاستی زانستی بکەن. بە شانازییەوە، ئەوێ ڕۆژێ لە #کەرکووک#ی سەری کوردستان، لەگەڵ کۆمەڵێک لە هەڤاڵانم لە ماڵی هەڤاڵ محەمەد خورشید بەیاننامەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و پەیڕەو و پرۆگرامی ئەو کۆمەڵەیەمان نووسی و دامانمەزراند، کە بۆ ئەوێ ڕۆژێی خەبات ڕۆڵێکی یەکجار گرنگی هەبوو لە وشیارکردنەوەی خوێندکاران و برەودان بە ڕۆحی شۆڕشگێڕی لەنێو خوێندکاراندا. لەماوەی تەمەنی خۆیدا، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان یەکێک بووە لە چالاکترین ڕێکخراوەکان بۆ خزمەتکردنی خوێندکاران و ڕەخساندنی هەلی گونجاو بۆ پێشخستنی ئاستی خوێندن و بەشداری کردن لە چالاکییە نیشتمانی و نەتەوەییەکان لەنێو خوێندکاران، بۆ ئەمڕۆش ئومێد دەکەم وەک چۆن ئەوێ ڕۆژی ئێمە بە ڕۆحێکی شۆڕشگێڕانەی کوردانەوە ئەم کۆمەڵەیەمان دامەزراند، ئاوا بەگڕوتینەوە دەست بکەنەوە بە کارکردن و خزمەتی خوێندکاران بکەن و خەبات بکەن لەپێناو بەرەوپێشبردنی تواناکانی خوێندکاران و ڕەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ ئەوەی خوێندکاران بە زانست و زانیاری پێشکەوتوو ببنە بەشێک لە پێشکەوتنەکانی کۆمەڵگاکەمان. دووبارە پیرۆزبایی خۆمتان لێ دەکەم و لەم یادەدا دروود بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدان بەگشتی و خوێندکارانی شەهید بەتایبەتی دەنێرم. کۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 692 times
Write your comment about this item!