زانای ناوداری کورد و فۆلکلۆریستی لێهاتوو پڕۆفیسۆر حاجی جندی لە گوندی (ئەمەیخابری) لە ناوچەنی #قەرس# لە کوردستانی باکوور لە ڕۆژی 1908-03-18دا لە دایکبووە.
لە سەردەمی جەنگی یەکەمی جیهانی 1914-1918دا دەسەڵاتداری عوسمانی هەموو موڵک و ماڵی خێزانەکەی سووتاندووەو ئەوانیش لە ترسی زۆرداری و ڕاودەدوونانی تورکە عوسمانییەکان ئاودیوی قەفقاس بوون و لە وڵاتی ئەرمەنستان گیرساونەتەوە و لە شاری یەریڤانی پایتەخت نیشتەجێ بوون.
حاجی جندی دوای خوێندنی بنچینەیی و ناوەندی و ئامادەیی لە ساڵی 1930دا خوێندنی کۆلیژی ئەدەبیاتی لە زانکۆی یەریڤان تەواوکردووە و لە ساڵی 1940یشدا بڕوانامەی دکتۆرایی لە ئاداب وەرگرتووه، لە ساڵی 1940 تاکوو 1959 مامۆستا بووەلەکۆلیژی ئەدەبیات لەیەریڤان و لە ساڵی 1968دا نازناوی پڕۆفیسۆری پێدراوە و لەپاش دامەزراندنی ئەکادیمیای زانیاری کورد واتە (کۆڕی زانیاری) لە بەغدا، لە ساڵی 1973دا کراوە بە ئەندامی شانازیی لەو کۆڕەدا. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/197/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=حاجی جندی=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/197/0002.JPG=KTML_Photo_End=
حاجی جندی زانای کورد خزمەتێکی زۆری وێژەی و ڕۆشنبیریی کوردی کردووە تاکوو لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕێکەوتی 1990-01-04 کۆچی دوایی کردووە و زنجیرەیەک لە بەرهەمی وێژەیی و فۆلکلۆری و چیرۆکی چاپکراوەی لەپاش بەجێما. جگەلە چەند بەرهەمێکی وەرگێڕدراوی وێژەیی کەئەمانەی خوارەوەچەپکێکن لەو بەرهەمە بەهادارە بەنرخانەی کەسەرجەمیان دەگاتە29 بەرهەمی بەکەڵکی:
1- بەیڕەقا سوور-لە ساڵی 1932 چاپکراوە و دەکەوێتە105 لاپەڕە.
2- تراخۆما-لە ساڵی 1933دا چاپکراوە و دەکەوێتە12 لاپەڕە.
3- کەرو گۆلک، داستانی سلێمان سلیڤی-نامەی دکتۆرایەتی و دەکەوێتە 247 لاپەڕەو لە ساڵی 1947دا چاپکراوه.
4- فۆلکلۆری کرمانجی-بەهاوبەشی لەگەڵ ئەمینی عەڤداڵ نووسیوویەتی و دەکەوێتە 664 لاپەڕەوە لە ساڵی 1936دا چاپکراوه.
5- کەلامێ جماعەتا کورمانجا-دەکەوێتە165 لاپەڕەو لە ساڵی 1936دا چاپکراوه.
6- مەمێ و عەیشێ-40 لاپەڕەیە و لە ساڵی 1935دا چاپکراوە و فۆلکۆره.
7- نڤیسارکایدا کوردا یەسۆڤێتی-دەکەوێتە 432 لاپەڕەو لە ساڵی 1957 چاپکراوه.
لە بواری چیرۆک نووسینیشدا ئەم بەرهەمانەی داناوە و بەچاپ گەیاندووه:
1- شڤانێ کورد 1954
2- عەمۆیێ کرمانج، وەرگێڕانەو لە ساڵی 1955دا بەچاپی گەیاندووە و دەکەوێتە 68 لاپەڕە.
لە بواری شانۆگەریش ئەم بەرهەمەی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی:
ڕێیا تازە- دەکەوێتە 705 لاپەڕە و لە ساڵی 1934دا بەچاپی گەیاندووە. جگەلەم بەرهەمە بەنرخانەشی فەرهەنگێکی (کوردی-ڕووسی-ئەرمەنی) داناوە و لەگەڵ زنجیرەیەک لەپەرتووکی وەرگێڕدراو بۆ قوتابخانە کوردییەکانی شاری یەریڤان. [1]