پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەسڕ لە خورماتوو ساڵی 1997
15-01-2025
زریان عەلی
وێنە و پێناس
منداڵانی گوندی گورگەیی شامار لە چەمچەماڵ ساڵی 1974
15-01-2025
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ژنێکی کورد، بەربژێرە بۆ سەرۆک شارەوانی کۆڵن پارتی سەوزی ئەڵمانیا
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هاووڵاتییان بۆ پشتیوانی لە قەسەدە و دژی هێرشەکانی تورکیا چوونەتە بەنداوی تشرین
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چیرۆکەکانی قەڵای کچێ لە پێنجوێن
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شارەوانی ئامەد بە سەرۆکایەتی دەم پارتی لە پارکی 75 پەرتووکخانەی بەرهەمی ژنانی کردەوە
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شنۆ محەمەد لە بەرنامەی پێشکەوتنی لاوان لە کەناڵی کوردستان تی ڤی ساڵی 1998
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
محەمەد شەیدا گۆرانی لەیلا خان ساڵی 2000
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
محەمەد شەیدا گۆرانی هێرۆ خانم ساڵی 2010
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
محەمەد شەیدا گۆرانی بڕۆ وازبێنە ساڵی 2001
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت
  534,819
وێنە
  114,197
پەرتووک PDF
  20,750
فایلی پەیوەندیدار
  110,320
ڤیدیۆ
  1,883
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,595
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,236
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,506
عربي - Arabic 
33,277
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,657
فارسی - Farsi 
11,756
English - English 
7,879
Türkçe - Turkish 
3,697
Deutsch - German 
1,846
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,151
ژیاننامە 
27,137
پەرتووکخانە 
26,219
کورتەباس 
19,572
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,153
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,324
شەهیدان 
11,941
کۆمەڵکوژی 
10,930
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,460
وێنە و پێناس 
7,682
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,571
ڤیدیۆ 
1,730
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,473
فەرمانگەکان  
1,118
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
783
کارە هونەرییەکان 
775
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
440
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
274
نەخشەکان 
206
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
57
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,684
MP4 
3,032
IMG 
210,533
∑   تێکڕا 
246,800
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
عومەر چاوشین
ژیاننامە
پشتیوان نوری کەریم
ژیاننامە
مارف عومەر گوڵ
ژیاننامە
عەواد بەندەر
ژیاننامە
پێشڕەو دزەیی
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: پارت و ڕێکخراوەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
بیرۆکەی دامەزراندنی سازمانی خەبات ی کوردستان پرۆسەیێک بوو کە لەناو واقعیاتی کۆمەڵگای ئەو کاتی کوردستان و پێداویستیەکانی جەماوەر بیچمی گرت. هەڵبەت ئەو بیرۆکەیە، پێشتر لەحاستی ئێران دا هەبوو و لەسالانی پێشووتریش لە کوردستان کۆمەڵەی ژێکاف خاوەنی ئەو بیرۆکەیە بوو و تەنانەت شەخسی قازی محەمەد تا دواساتەکانی ژیانی هەروەک لەوەسیەتنامەکەی دا ئیشارەی پێدەکا لەسەر ئەو بیروباوەرە مایەوە. ئەگەر بگەرێنەوە ساڵەکانی سەرەتای سەرکەوتنی شۆرِشی گەلانی ئێران و هاتنە سەر کاری ڕژیمی تازە بەدەسەلات گەیشتووی ئاخوندی دەبینین کە ئەو جەریانانەی حوزوریان هەبوو لەکوردستان چەپ و نیوە چەپ بوون و جەریانێک بە بیروباوەری ڕاستی میانەرەو لە مەیدانی خەبات دا نەبوو. دیارە بەشێکی زۆر لەجەماوەری کوردستان تامەزرۆی ئازادی بوون و لەپێناویدا لەخەبات دابوون و کەمتر پرسیار لەبیروباوەر و بەرنامەی تەشکیلاتی حیزب و لایەنەکان دەکرا، بەلام حاشاهەڵنەگرە کە بەشێک لەجەماوەریش مەرجی بەشداریان لەخەبات و تێکۆشان ئەوە بوو کە ئەو تەشکیلاتەی کە کاری تێدا دەکەن، لەگەڵ بیروباوەرەکانیان بێتەوە.
بەرادوردی ئەو بەستێنە لەهەمان کاتدا کە هەل و مەرجی دەرکەوتنی سازمانێکی لەچەشنی سازمانی خەبات لەبار کردبوو، تا ڕادەیەکی زۆر زەروریەتی پێ بەخشیبوو. لەلایێکی دیکەوە مامۆستای هەرگیز نەمرمان کە هەر لەسەردەمی ڕژیمی سەلتەنەتیدا لەخەبات و تێکۆشان دژی ناعەدالەتیەکان و کۆتایی هێنان بەچەوسانەوەی گەلەکەی بوو و دەورێکی ئەساسی هەبوو لەرێکخستنی تەزاهوراتەکان لەشارەکانی کوردستان بە تێکرا لەدوای گەیشتنی خومەینی بەدەسەلات و بەتالان چوونی بەرهەمی خەباتی گەلانی ئێرانی لەلایەن ڕژیمی خومەینیەوە، لەسەنگەری بەرخودانی نەتەوەییدا مایەوە و گەرم و گورتر لەجاران بەشداری بزووتنەوە حەقخوازانەکەی خەڵکی کوردستان بوو. بۆ ماوەی 2 ساڵ لەدەفتەری مامۆستا درێژەی بە کاروچالاکی سیاسی دا و لەوماوەیەدا گەلێک حەماسەی قارەمانانەی لەچەشنی شەری جێژنی قوربان لە جادەی هەژدەدۆلان و ناوشاری بانە تۆمار کرد و هەروەها لە چوارچێوەی هەڵسوورانەکانی بۆ بەرزکردنەوەی هەستی نەتەوەیی سەردانی زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستانی کرد و بەووتارە حەماسیەکانی تەبلیغی کوردایەتی کرد و هانی خەڵکی دا بۆ تێوەگلانیان لەشۆرش و جولانەوە حەقخوازانەکەی. ماموستا سەیید جەلال خاوەن نفووز و پێگەیەکەی قایم لەبەشێک لەخاکی کوردستانی ئازیزمان بوو و توانیبووی لەوبەشەدا وەک ڕێبەرێکی کاریزماتیک هێژمۆنی پەیدا بکا. لەدوای ئەوەی ماموستا شێخ عیزەدین بە چەند هۆییک ڕایگەیاند، من هێزی چەکدارم نییە، ماموستا سەیید جەلال بۆ ئەوەی ڕێگە بگرێ لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو هێزە خەباتکارەی لەژێر فەرمانی خۆی دابوون و هەروەها وەدی هێنانی ئەو ئاواتەی کە خەڵکێکی زۆر چاوەروانی بوون و هەروەها وەدرۆخستنەوەی تەواوی پروپاگەندە نارەواکانی خومەینی لەچوارچێوەی ئەوەی کە خەڵکی کورد کافرن، لەپاش پرس ورِا بە زۆرێک لەکەسایەتیە نیشتمانپەروەر و ئایینەکانی کوردستان بیرۆکەی دامەزراندنی سازمانێکی نەتەوەیی و ئیسلامیان خستە ناوچوارچێوەی عەمەلەوە و لەرۆژی 5ی خەرمانانی 1359 بەرێبەرایەتی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی سازمانی خەباتی نەتەوایەتی و ئیسلامی کوردستانی ئێران پێکهات. سازمانی خەبات بە کار و هەڵسوورانی کۆڵنەدەرانە و شەونخوونی و چالاکی سیاسی و تەشکیلاتیە بەرفراوانەکانی توانی لەماوەێکی کەم دا پشتیوانی جەماوەری کوردستان و متمانەی بەشێک زۆر لە خەڵکی کوردستان وەدەست بێنی، بەتایبەت کە جەنابی ماموستا کەسایەتێەکی ئەوەندە خۆشناو و جێگەی متمانەی خەڵک بوو کە پرۆسەی ناوبانگ دەرکردنی سازمانی خەبات، زۆر بەخێرایی بەرەوپَش چوو. دەور و کاریگەری ئەزموون و تەدبیر و لێهاتوویی و زانایی و سەداقەت و خۆنەویستی و فیداکارییەکانی مامۆستای نەمرمان یەکجار جێگەی تێرامان و گرینگە. سازمانی خەبات لەسەر ئەوبیروباوەرەی لەسەری دامەزرابوو، سەنگەری خەبات و بەرخودانی لەدژی ستەمکاران و چەوسێنەرانی خەڵکی کورد گەرمتر داهێنا و پێشمەرگە قارەمانەکانی تەیار بە ئیمان و باوەری قایم حەماسەی سەرسوورهێنەریان لە مەیدانی خەبات ی چەکداری خوڵقاند و لەمەیدانی سیاسیش لێدوان و هەڵوێست و سیاسەتەکانی سازمان ئەوەندەی دیکە دەسەلاتدارانی ڕژیمی دژە مرۆڤی ئاخوندی تەنگەتاو کردبوو، هاتنە مەیدانی هێزێک کە بانگەوازی کوردایەتی و دینی بەیەکەوە دەکرد دەسەلاتی دڵگران و تورە کردبوو، چوونکە هەموو پیلانگێرییەکانی ڕژیم کە لەپشت پەردەی دین بۆ فریودانی خەڵک، بەرێوەدەچوون لەلایەن سازمانی خەبات بەرپرچدەدرایەوە و پووچەڵ دەکرایەوە. سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کۆڵنەدەرانە ئەسپی خەبات ی لنگ دا و بە کەمترین ئیمکاناتی و بوونی پیلان و فشارەکان تا ئێستا لەمەیدانی خۆراگری نەتەوەییدا درێژە بە ئەرکی خۆی دەدا. لەدوای کۆنگرەی سێهەمی سازمان (کۆنگرەی پێشکەوتن) هێندێک ئاڵوگۆری سەرەتای لەسیاسەت و بەرنامەکانی کە بە پێی هەڵسەنگاندنی واقعبینانە و سەردەمیانە و دروست وەدی هاتن، قەڵەمبازێکی زۆر مەزن بوو لە ڕەورەوەی پێش کەوتنی سازمان. کۆنگرەی سێهەمی سازمانی خەبات نوقتەگۆرانێکی بنچینەیی بوو لە مێژوویی سازمانی خەبات دا و لەپاش خوێندنەوەێکی ورد و واقعبینانە و باوەر بە چەمکی نوێبوونەوە و سەردەمی بوون شۆرشێکی بەربەرین لەسازمانی خەباتدا پێکهات و پرۆسەی گەشەکردن و زەرورەتی مانەوەی سازمانی خەبات ی کوردستانی لە مەیدانی خەباتی خەڵکی کوردستانی ئێران نوێ کرایەوە. بە لەبەرچاوگرتنی فەرهەنگی باو لەناو حیزبەکانی کوردستانی ئێران چاوەرواننەکراوانە بەرێز کاک بابەشێخ حوسێنی بە سکرتێری گشتی سازمان بە کۆی دەنگ هەڵبژێردرا و ئەو تابۆیە کە کەسێک بۆ ماوەێکی زۆر لەنووکی هەرمی تەشکیلات بمێنێتەوە شکێندرا و جەنابی مامۆستا سەیید جەلالیش لەدوای 17 ساڵ خزمەت بە گەلەکەی و سازمان لە پلەی سکرتێری و هەروەها زیاتر لە 40 ساڵیش تێکۆشان لەسەردەمی ڕژیمی شاهەنشاهیدا، بەوپەری دڵ فراوانیەوە، ڕێزی بۆ بریاری دەستەجەمعی و گشتی دانا و لەهەمان کاتدا وەک هەمیشلە دڵسۆز و ڕێنیشاندەر و پشت و پەنا بوو و بۆ ساتێکیش لە ڕێنوێنی و کار بۆ بەرەوپێش بردنی سازمان نەدەوێستایەوە.
لەبارێکی دیکەوە، سازمانی خەبات سەرەرای ئەوەی کە ئوسولە نەگۆرەکانی وەک خەبات لەپێناو گەیشتن بە مافەکانی کورد و باوەر بە ڕووخانی ڕژیم و ڕەدکردنەوەی وتووێژ لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی وەک باوەرێک کە ئیستراتژی و تاکتیکی سازمانی لەسەر دادەرێژرێ، وەک خۆی مانەوە لەهەمانکاتدا بەشێوەیێکی دروست و بەپێی خوێندنەوەێکی لوژیکانە خەباتی سازمان لەسەر خەباتێکی نەتەوەیی بەتەواوی مانا بە پێی هەموو پێوانەکانی دیموکراسی و نەتەوەیی کۆکرایەوە. دەتوانم بڵێم ئەو بەرنامە و سیاسەتانەی سازمانی خەبات لەوپەری واقعبینیانە دارێژراوە و لەگەڵ هەل و مەرجی ئێستای کوردستانی ئێران هاوسەنگە. سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران ئێستا لەهەمان کاتدا کە داوای حکوومەتێکی دیموکراتێک و پارلەمانی دەکا، ڕێز بۆسەرجەم ئەدیان و کەمینە ئایینی و ئینتنیکیەکان دادەنێ و وەک ڕێزێک بۆ بیروباوەری زۆرینەی کۆمەلانی خەڵکی کوردستان، لەسەر ئەو باوەرەیە کە هەروەک چۆن دەبێ کەڵک لەسەرجەم یاساکانی نێودەوڵەتی و جارنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ و میساق و بەڵینامە نێودەوڵەتیەکان بۆ قانون دارشتن کەڵک وەرگیرێ، دەبێ ئاواش لە یاسای ئیسلامی کە لەحەقیقتیش دا زۆر قانون و ڕێنوێنی دروست و گونجاوی بۆ هەموو سەردەمەکانی ژیان پێیە، کەڵک وەرگیرێ. هەروەها سازمان خەبات لەسەر ئەو باوەرەیە کە مافی چارەنووس مافێکی مەشروعی خەڵکی کوردستانە و خەڵک سەربەستن لەدیاری کردنی چارنووسیان و لەهەمان کاتیشدا بە پێی هەڵسەنگاندنی هەل و مەرجی جیهانی و ناوچەیی و ناوخۆیی پێیشنیاری بۆ ئێستا داواکردنی مافەکانمان لەچوارچێوەی خودمختاریە. لەچوارچێوەی پێوەندییەکانی کوردستان و ئێرانیش سازمانی خەبات لەگەڵ ئەوەی هەمیشە باوەری بە هێزی لەبران نەهاتووی یەکێتی و هاوکاری هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان لەبەرانبەر دژمنی خوێن خۆری ئاخوندی بووە و دەبێ، کاریشی بۆ کردووە و ئێستا بەخۆشحاڵیەوە لەگەڵ زۆربەی حیزب و لایەنەکانی کوردستانی ئێران پێوەندییەکانی باش و گەرم و گور و دۆستانەیە. هەروەها سازمانی خەبات لەچوارچێوەی ئێرانیش ماوەی 16 ساڵە لەگەڵ سازمانی موجاهدینی خەڵقی ئێران گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە هاوپەیمانەتیەکی گەرم دایە و لەسەر ئەساسی دان نان بە مافی کورد و دژایەتی ڕژیم تا ڕووخان و دامەزراندنی حکوومەتێکی دیموکراتیک و پارلەمانی لەئێران لەهاوکاری و دۆستایەتیدایە.
سازمانی خەبات یەکێک لەوهێزانەیە کە بە کردەوە سەڵماندویەتی باوەری بە مافی یەکسانی ژن و پیاو هەیە و سەرجەم ئەندامەکانیشی تەیارن بەو بیروباوەرە و سەرکردایەتی سازمان لەهەوڵی بەردەوامی ڕێکخستنی ئافرەتان لەناو ڕیزەکانی سازماندایە و هەر بەو نەفەسەش باوەری بە هێزی کۆتایی نەهاتووی لاوانی خەباتکار و بە هەست و بیروباوەر هەیە و هەموو ئیمکاناتێک بۆ پەروەردە و بارهێنان و ئامادەکردن بۆ داهاتوو و ڕێبەرایەتی دەخاتە بەردەستیان و تێکەڵ بە کاری سیاسی و دروست کردنی بریاری سیاسی و سازمانیان دەکا. سازمانی خەبات باوەری قووڵی بە ئازادی ڕادەربرِین و ئازادی نووسین و کۆمەڵگای مەدەنی و سەرجەم چەمکەکانی مودێرن و باوی ئەمرۆی جیهان هەیە هەڵبەت بەلەبەرچاو گرتنی هەل و مەرج و بارودۆخی ئێستای کوردستان.
ئەم بابەتە 13,652 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 91
1. ژیاننامە بابەشێخ حسێنی
1. شەهیدان بەهزاد مەحمودی
4. شەهیدان مریەم قادری
5. شەهیدان خەلیل خۆشکەلام
9. شەهیدان ناسر ڕەحیمی
10. شەهیدان ئەمیر مەریوانی
11. شەهیدان قادر ڕەحمانپوور
12. شەهیدان ئیبراهیم تاژانی
13. شەهیدان شەریف ڕەحمانی
14. شەهیدان تاڵیب شەریفی
15. شەهیدان قادر جەلال 2
16. شەهیدان محەمەد ئەحمەدی 6
18. شەهیدان شێخ سدیق حوسەینی
19. شەهیدان ئەحمەد عەزیزی 6
20. شەهیدان عەلی ئۆغەڵی
21. شەهیدان حەسەن بازوکا
22. شەهیدان نوری موڕادی
24. شەهیدان ئەحمەد ئەحمەدی 2
25. شەهیدان عومەر هەڵمەت 2
26. شەهیدان جەلال وەتەن دۆست
27. شەهیدان وەفا جەعفەری
29. شەهیدان عەلی مەلایی
30. شەهیدان ساڵح ڕەسوڵی 2
31. شەهیدان جەهانگیر مەولانی
32. شەهیدان ڕەحمان ئەنجێنەیی
33. شەهیدان کەریم خدری
34. شەهیدان عابید فەیزیان
35. شەهیدان مەلا عەلی ڕەسوڵی
40. شەهیدان بەختیار شەریفی
41. شەهیدان سدیق حاجی عوسمان
42. شەهیدان عومەر فەرەج
43. شەهیدان عەلی چەمنگوڵێ
44. شەهیدان ڕەحمان قادری
46. شەهیدان خەلیل ڕەشاش
47. شەهیدان کەریم زەربەنەیی
48. شەهیدان حسێن ساحیب نەزەر
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری ڕێکخراو : ڕامیاری
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-01-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 02-01-2014 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 13,652 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.124 KB 19-01-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ئەنجوومەنی ئێزدیانی سووریا: بەڵێنمان لە ئیدارەی نوێی سووریا وەرگرت لە کۆنگرەی دیالۆگدا بەشداربین
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
خاکاو دڵشاد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی شارۆچکەی شنگال ساڵی 1975
ژیاننامە
عەلی شایان
کورتەباس
سەید محەمەدی سەفایی.. بۆچی لە زیکری تەکێی شێخانەوە چووە کۆڕی سترانبێژان؟
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەسڕ لە خورماتوو ساڵی 1997
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
وێنە و پێناس
لافاوی ڕووباری خاسە لە کەرکووک ساڵی 1964
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
سووسەن ڕازانی
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دیپلۆماسیەتی پەرلەمانی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لەدوای ساڵی 2005 خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەنمونە
ژیاننامە
غەزاڵە حدوودی
ژیاننامە
ئاواز حەسەن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
کورتەباس
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پیرانی بەریتانیا: دەبێت مافی گەلی کورد پارێزراو بێت
وێنە و پێناس
منداڵانی گوندی گورگەیی شامار لە چەمچەماڵ ساڵی 1974
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی گوندی خەزنەی هەولێر ساڵی 1994
پەرتووکخانە
کاریگەریی پرسە ناوخۆییەکان لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ڕێگای ئاوریشمی نوێ؛ هەنگاوەکانی چین بۆ دروستکردنی هەژموون
ژیاننامە
میهرداد ئیزەدی
ژیاننامە
پڕشنگ توانا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
کورتەباس
ئومیت ئۆزداغ: ئۆجەلان دەیەوێت هەموو پەکەکەییەکان ئازاد بکرێن
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
هەردی
پەرتووکخانە
قوتابخانەی هۆزەکان لە ئەستەنبوڵ
ژیاننامە
بەهمەن حاجی
کورتەباس
هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی ئاماری ساڵی 2024ی بۆ نەخۆشی شێرپەنجە بڵاوکردەوە
پەرتووکخانە
بەستی شەرغە لە دوای ئەنفالی چوار
ژیاننامە
سەباح حاجی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عومەر چاوشین
26-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عومەر چاوشین
ژیاننامە
پشتیوان نوری کەریم
21-02-2009
هاوڕێ باخەوان
پشتیوان نوری کەریم
ژیاننامە
مارف عومەر گوڵ
08-02-2010
هاوڕێ باخەوان
مارف عومەر گوڵ
ژیاننامە
عەواد بەندەر
10-03-2021
بەناز جۆڵا
عەواد بەندەر
ژیاننامە
پێشڕەو دزەیی
16-01-2024
زریان عەلی
پێشڕەو دزەیی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەسڕ لە خورماتوو ساڵی 1997
15-01-2025
زریان عەلی
وێنە و پێناس
منداڵانی گوندی گورگەیی شامار لە چەمچەماڵ ساڵی 1974
15-01-2025
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ژنێکی کورد، بەربژێرە بۆ سەرۆک شارەوانی کۆڵن پارتی سەوزی ئەڵمانیا
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هاووڵاتییان بۆ پشتیوانی لە قەسەدە و دژی هێرشەکانی تورکیا چوونەتە بەنداوی تشرین
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چیرۆکەکانی قەڵای کچێ لە پێنجوێن
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شارەوانی ئامەد بە سەرۆکایەتی دەم پارتی لە پارکی 75 پەرتووکخانەی بەرهەمی ژنانی کردەوە
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شنۆ محەمەد لە بەرنامەی پێشکەوتنی لاوان لە کەناڵی کوردستان تی ڤی ساڵی 1998
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
محەمەد شەیدا گۆرانی لەیلا خان ساڵی 2000
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
محەمەد شەیدا گۆرانی هێرۆ خانم ساڵی 2010
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
محەمەد شەیدا گۆرانی بڕۆ وازبێنە ساڵی 2001
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت
  534,819
وێنە
  114,197
پەرتووک PDF
  20,750
فایلی پەیوەندیدار
  110,320
ڤیدیۆ
  1,883
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,595
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,236
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,506
عربي - Arabic 
33,277
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,657
فارسی - Farsi 
11,756
English - English 
7,879
Türkçe - Turkish 
3,697
Deutsch - German 
1,846
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,151
ژیاننامە 
27,137
پەرتووکخانە 
26,219
کورتەباس 
19,572
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,153
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,324
شەهیدان 
11,941
کۆمەڵکوژی 
10,930
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,460
وێنە و پێناس 
7,682
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,571
ڤیدیۆ 
1,730
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,473
فەرمانگەکان  
1,118
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
783
کارە هونەرییەکان 
775
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
440
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
274
نەخشەکان 
206
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
57
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,684
MP4 
3,032
IMG 
210,533
∑   تێکڕا 
246,800
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ئەنجوومەنی ئێزدیانی سووریا: بەڵێنمان لە ئیدارەی نوێی سووریا وەرگرت لە کۆنگرەی دیالۆگدا بەشداربین
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
خاکاو دڵشاد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی شارۆچکەی شنگال ساڵی 1975
ژیاننامە
عەلی شایان
کورتەباس
سەید محەمەدی سەفایی.. بۆچی لە زیکری تەکێی شێخانەوە چووە کۆڕی سترانبێژان؟
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەسڕ لە خورماتوو ساڵی 1997
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
وێنە و پێناس
لافاوی ڕووباری خاسە لە کەرکووک ساڵی 1964
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
سووسەن ڕازانی
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دیپلۆماسیەتی پەرلەمانی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لەدوای ساڵی 2005 خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەنمونە
ژیاننامە
غەزاڵە حدوودی
ژیاننامە
ئاواز حەسەن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
کورتەباس
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پیرانی بەریتانیا: دەبێت مافی گەلی کورد پارێزراو بێت
وێنە و پێناس
منداڵانی گوندی گورگەیی شامار لە چەمچەماڵ ساڵی 1974
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی گوندی خەزنەی هەولێر ساڵی 1994
پەرتووکخانە
کاریگەریی پرسە ناوخۆییەکان لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ڕێگای ئاوریشمی نوێ؛ هەنگاوەکانی چین بۆ دروستکردنی هەژموون
ژیاننامە
میهرداد ئیزەدی
ژیاننامە
پڕشنگ توانا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
کورتەباس
ئومیت ئۆزداغ: ئۆجەلان دەیەوێت هەموو پەکەکەییەکان ئازاد بکرێن
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
هەردی
پەرتووکخانە
قوتابخانەی هۆزەکان لە ئەستەنبوڵ
ژیاننامە
بەهمەن حاجی
کورتەباس
هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی ئاماری ساڵی 2024ی بۆ نەخۆشی شێرپەنجە بڵاوکردەوە
پەرتووکخانە
بەستی شەرغە لە دوای ئەنفالی چوار
ژیاننامە
سەباح حاجی

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.562 چرکە!