- بڵاوکردنەوەی دیوانە هەڵبەستی شەو نییە خەوتان پێوە نەبینم لەلایەن هۆزانەوان عەبدوڵڵا پەشێوەوە.
- نەخۆشکەوتنی مامۆستا تاهیر تۆفیق.
- ڕەوکردنی شەماڵ عەزیز عەبدولڕەحمان بۆ دەرەوەی وڵات.
- جیابوونەوەی دەستەی 7 کەسە لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کە نێوی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران - پەیڕەوکەرانی کۆنگرەی 4یان لە خۆیاننا. ئەم جوودابوونەوەیە دەستی پارتی توودەی تێدا بوو.
- تا کۆتایی ئەم ساڵ: ژمارەی ئەو کوردە فەیلییانەی کە داگیرکەری عەرەبی ئێراق، بۆ ئێران ڕایگواستن، گەیشتە 215 هەزار کەس.
- هاوینی ئەمساڵ تا هاوینی 87، واتە لە ماوەی 7 ساڵدا: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، 20.200 کەسی لە دوژمنی ئێرانی کوشتووە، 2.089 کەسی دیل کردووە، 2.355 ماشێنی تێکشکاندووە، 166 چەکی قورسی تێکشکاندووە، 25 هەلی کۆپتەری پێکاوە، 731 جاش هاتوونەتە ڕیزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانوە، 1.145 دیل لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانوە ئازاد کراوە، زیانەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانش بەم شێوەیەن: 1.932 شەهیدی داوە، 1.405 خەڵکی مەدەنی شەهیدکراوە، 264 کەسیش لە زیندانەکانی ئێراندا خنکێنراون. بێجگە لەو چالاکییانە نزیکەی 1.451 چالاکیش زیانی دوژمن نەزانراوە. دەستکەوتی هێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانش لە ماوەی ئەم 7 ساڵەدا بەم شێوەیە بووە: 58 خومپارە هاوێژ و چەکی نیوە قوورس، 172 ئاڕ.بی.جی، 27 نارنجۆک ئەنداز، 206 بێسیم و هۆکی تۆکی، 47 دووربین، 149 تیربار، 71 مسلسلی قورس، 4.597 تفەنگی جۆراوجۆر، 11 دۆشکای 57 ملم، 8 دۆشکای 106 ملم، 71 دەمانچەی جۆراوجۆر، 1 پەدافەندی هەوایی، 3 مووشەکی دژی ئاسمانی، 1.109.514 فیشەکی جۆراوجۆر، 1.072 مووشەکی ئاڕ.بی.جی، 3.656 نارنجۆکی دەستی، 5 مووشەکی تاو، 5 مووشەکی سام-3.
- پکک توانی 50 کەس چەکدار بکات بۆ شەڕی پێشمەرگەیی دژی تورکیا.
- هاوینی ئەمساڵ: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حسک بەیانێکی هاوبەشیان دەرکرد، تاوەکو شەڕی براکوژی نەمێنێت.
- بەپێی ئاماری تورک بۆ دانیشتوانی باکووری.ک، دانیشتوانی 9.076.644 کەسە.
- هونەرکار ناسری ڕەزازی، کۆمەڵێک سروودی نیشتمانیی لە شاری سلێمانی بە نهێنی تۆمار کرد.
- گیرانی مەهدی زانا، لەلایەن تورکەکانەوە.
- گیرانی نووسەری کورد فەهمی قەراخی، لەلایەن داگیرکەری عەرەبی ئێراق، کە سەرەنجامی هەر بە بێ سەروشوێنی ماوەتەوە.
- شەهیدکردنی مەلا عوسمانی میراوەیی - جەلال لە شاری سەردەشت لەلایەن پاسدارانەوە، نێوبراو ساڵانێکی دوورودرێژ ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.
- پەیوەندیکردنی شەهید مام ئیبراهیم بە هێزی پێشمەرگەی پاسۆکەوە.
- پەیوەندیکردنی هۆزانەوان عەلی حەسەنیانی - هاوار بە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانوە.
- دەرچوونی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری جودی لەلایەن پارتی ئیسلامیی کوردستانەوە، بە زمانانی کوردی و تورکی.
- بەپێی ئاماری ئەم ساڵ، دانیشتوانی شارەکانی باکووری کوردستان بەم شێوەیە بووە: سامسۆر 367.595، ئاگرێ 368.009، بینگۆل 328.702، بەدلیس 257.908، دیاربەکر 778.150، ئەڵازغ 440.808، ئەرزنجان 282.022، ئەرزەڕۆم 577.325، ئەنتاب 808.697، هەکاری 155.463، مەلاتێ 606.996، مارش 556.520، ماردین 564.967، موش 302.406، سێرت 445.483، دەرسیم 157.974، ئورفە 602.736، وان 468.646، ئەدەنە 154.134، هەتیە 122.024، قارس 240.558 و سیواس 41.420 کەسە. واتە تێکرای دانیشتوان 8.528.817 کەسە.
- یاریکردنی شانۆیی گێچەڵەکانی حەمە وەی وەی لەلایەن تیپی هونەری هەولێرەوە، کە لە نووسین و دەرهێنانی هونەرکار تەڵعەت سامان بوو.
- هاوینی ئەمساڵ: ناسری ڕەزازی کاسێتی سروودەکانی لە سلێمانی دەرکرد. ئەم کاسێتە بەیارمەتیی تیپی منداڵانی بێخودی سلێمانی و تیپی مەولەوی و هەروەها بەیارمەتیی نامدار قەراخی و سالار قەراخی و حەمەی ئاسنگەر هاتەدی. کاسێتەکە بەدزییەوە لە قوتابخانەی بێخود و ماڵی عومەرئاغا قەراخی بە ڕیکۆردەرێکی گرۆندیک تۆمارکرا.
- هاوین: یاریکردنی شانۆیی گوڵە مێخەک لە سلێمانی لەسەر شانۆی سەڵاحەدین، نووسینی سمکۆ ناکام و دەرهێنانی عوسمان چێوار و ئەم ئەکتەرانەش بەشداربوون: هونەرمەند حەمە ڕەشید هەرەس، مستەفا ئەحمەد، ئازاد جەلال و ئازاد حەمە بچکۆل...