- لە شاری موسڵ هەوڵی تیرۆرکردنی نەسرین بەرواریی وەزیری ئیشغالی گشتیی ئێڕاق درا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو و ئەم هەوڵە بووە هۆی کوژران و بریندارکردنی چەند کەسێک لە یاوەرانی خاتوو نەسرین. نێوبراو یەکەم وەزیری ئافرەتە لە حکومەتی گواستنەوەدا.
- کۆچی دوایی هونەرمەند سەروەت ئەنوەر سەوز لە شاری سلێمانی بە ڕووداوی ئوتومبیل.
- خێزانێکی کورد لە کەرکووک کە پێکهاتبوون لە 8 کەس چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تیرۆرکران و ئەمڕۆ تەرمەکانیان لە نزیک پردی سێیەمی شاری کەرکووکدا دۆزرایەوە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان