لە سالی 1914 یەکەم جار جەنگێکی جیهانی هەموو جیهانی گرتەوەو کە سەرەتاکەی لە ئەوروپا سەری هەڵدا، لەراستیدا شەڕوشۆ زۆربەی پانتایی مێژووی داگیرکردوەو تاوانی مەزنی لێ تۆمارکراوە بۆیە ناهەقی (ڤۆلتێر) نەبوو کە وتی: مێژوو بریتیە لە تۆمارگای تاوانەکانی بەشەریەت، بەڵام بە تێکڕاو تێبینی دەکرا کە شەڕ و تاوان زیاتر لە ڕۆژئاوا بوو وەک شەری (500) ساڵەی فەڕەنسا و بەریتانیا دوای شەڕی (100) ساڵەکە، شەڕی (30) ساڵەی تایفی و ڕەگەزی لەو ناوچەیەی ئێستای ئەڵمانیا کە لەدوای بنەماکانی ویستڤالیای 1548 لێ هاتەدی، ئیتر ناوە ناوە جەنگی ترسناک سەری هەڵدەدا، لەسەرەتای سەدەی پێنجەمیش ئەوروپا زیاتر لە جیهانی تر گەشەی کردبوو پێویستی بە بازاڕی ساغکردنەوەی کاڵای هەبوو لەگەڵ کۆمەڵێک هۆکاری تر بوونە دووبەش، وڵاتانی تەوەر کە پێکهاتبوو لە ئەڵمانیا و نەمسا و دواییش عوسمانی.. وڵاتانی هاوپەیمانانیش پێکهاتبوو لە بەریتانیا و فەڕەنسا و سربیا و ڕوسیا و... تاڕادەیەک ئەمریکاش، ئیتر هەردولا لە هەنجەت بوون لە یەکتر تا لەرۆژی 28-06-1914 لە سەردانەکەی ئەرشیدۆک فرانسیس فردیناند و جێنشینی نەمسا و هاوسەرەکەی بۆ سەراییڤۆ تەقەی لێکرا لەلایەن قوتابییەکی سربی بەناوی پرنسیپ کە سەر بە ڕێکخراوی (لەپ ڕەشەکان) بوو، هەردووکیان تیرۆرکران، بەو هۆیەوە ئاگری جەنگ هەڵگیرسا لە 28-07-1914، دوای سێ مانگ لە جەنگ عوسمانلیش چووە پاڵ ئەڵمانیاو کەوتە نێو جەنگ، ئەوکاتی حوکمی ئیتحادیەکان بوو بە سەرۆکایەتی ئەنوەر پاشا) ئیتحادیەکان زیاتر ڕێکخراوێکی تۆرانی عەلمانی بوو لەساڵی 1908، 1909 ئینقلابی بەسەر سوڵتان عبدالحمید کردبوو، سوڵتان محەمەد ڕەشادیان لەجێ دانا هەر بەناو حوکمی عوسمانی بوو ئەگینا ئەوانە حوکمیان دەکرد.
یەکەم کاردانەوەی بەریتانیا بۆ ئەو هەنگاوەی عوسمانی ئەوەبوو هێزەکانی لە کەنداوی عەرەبی هەبوو و هاوپەیمانی بەهێزیشی لەگەڵ ئال سعود و هاوپەیمانیەتەکەی لەگەڵ وەهابی هەبوو، لەگەڵ شەریفی مەککەش هەر هاوپەیمان بوو هێزەکانی بەریتانیا لە بەحرەین ئامادە بوو بۆیە هەرچەندە ڕۆژێک لەدوای ئەوە ناوچەی فاویان گرت و بەرەو بەغدا کشان و فتوای جیهادیش لەلایەن شێخ الاسلام دەرچوو، عەرەبیش دابەش بوون بۆ دوو هێزی جیا بەشێکیان بوونە لای بەریتانیا کە بریتی بوون لە عەلمانی و ناسیۆنالیزمی عەرەب، بەڵام نەیانتوانی جەماوەرێکی وای دژ بە عوسمانی دروست بکەن هەتا لەدواییدا لەنێوان ماکماهۆن و شەریفی مەککە ڕێکەوتن ڕابپەڕێ و جەزیرەو قودس و شامیان لە عوسمانی ستاندەوەو درا بە بەریتانیا و فەرەنسا و هەر لەو سەردەمیشڕا قودس بە یەکجاری لە دەست ئیسلام نەما، لە پاداشی هەموو ئەوانە سوریا و ئوردون و عێراقی عەرەبی کە نیشان کرا بریتی بوو لە ویلایەتی بەغدا و بەسرە، درا بە کوڕەکانی شەریفی مەککە مەلیک عەبدوڵڵا و ملک فیسل و زەید، دوای سوپای بەریتانیا لەساڵی 1918 گەیشتە موسڵیش،/ بەڵام بەپێی ڕێنمایی حکومەتی بەریتانیا بۆ ناوچەکانی کوردستان نەهات، لەو ساڵیشدا عوسمانی تەسلیم بوو و ڕێکەوتنی مۆدرس کرا لەنێوانیانداو دوایی دەوڵەتی عێراقی بەپێی بوونی سوپای بەریتانیا دروست بوو، هەرچەندە شێخ مەحمود بەرگرییەکی زۆری کرد، بەڵام پلانی پێشینە کە لەسەرەتای سەدەی 19 دەیسەلمێنێ ڕۆژئاوا هەر دژی کورد بوەو ئیتر جەنگی یەکەم بەدۆڕانی وڵاتانی تەوەر کۆتایی هات و عوسمانیش پارچەپارچە کراو کوردستانیش لەگەڵی پارچەپارچە کراو کورد بووە یەکێک لە بەڵاگێڕەکانی سەرەنجامی ئەو جەنکه