ساڵی (1985) لەگوندێکی سەر بەدەڤەری بارزان لەدایکبووە، ماڵی باوکی ئاوارەی وڵاتی ئێران بوونو دوای (15) ساڵ ژیان لەئێرانو تەواوکردنی قۆناغەکانی سەرەتاییو ناوەندی لەو وڵاتە، لەساڵی (2000) گەراونەتەوە قەزای سۆرانو لەوێش قۆناغی ئامادەیی تەواو کردووەو پاشانیش بەشی ئابوری کۆلێژی کارگێریو ئابوری زانکۆی سەڵاحەدینی تەواو کردوە.