چوار برا شەهیدەکەی گەڕەکی شۆرجەی دڵی کەرکووک چوار کوڕی مەلا شکور ڕۆژبەیانی ناسراو بە مام فەتاح، کە لە ساڵی 1985 لەلایەن ڕژێمی بەعس لە سێدارەدران، بنەماڵەیەکی کورد پەروەرو شۆرشگێڕ و دڵسۆز و ناوداری کەرکووک
جەمیل شکور ڕۆژبەیانی 1956-1985
سالار شکور ڕۆژبەیانی 1958-1985
ئازاد شکور ڕۆژبەیانی 1960-1985
نەوزاد شکور ڕۆژبەیانی 1962-1985
لەمانگی ئایاری 1982 کاتێ کە سەراپای شارەکانی کوردستان لە دژ ڕژێمەکەی سەدام خرۆشابوو ن، ڕۆلەکانی شاری کەرکووک ڕازی نەبوون شارەکەیان لەو کاروانە دابرێ و ئەوانیش دژ بەو ڕژێمە خۆپیشاندانیان سازدا و پیاوەکانی ڕژێمیش کە هەرگیز چاوەروانی ئەوە نەبوون لە و شارە خۆپیشاندان بکرێ، زۆر درندانە ڕوبەرویان بوونەوەو سەرەنجام گرتنن و شەهیدبوونی ئەو ڕۆلانەی لێکەوتەوە.. هەردوای ئەو خۆپیشاندانەش بەچەند ڕۆژێک چوار ڕۆڵەی قارەمانی ئەوشارە (جەمیل و سالار و ئازاد و نەوزاد).. چوار برای خانەوادەکەی مەلا شکور ڕۆژبەیانی ناسراو بە مام فەتاح کادیری حزبی شیوعی، لەلایەن پیاوانی ئەمنەوە دەستگیر کران و بێ سەروشوین کران و دوای ڕوخانی ئەو ڕژێمەش دەرکەوت کە ئەو چوار ئەستیرەیە لە دوای سێ سال لە بێ سەرو شوین کردنیان، لەسێدارەدوان و شەهید کراون.[1]