بەیاننامەی دامەزراندنی پڵاتفورمی هۆرام
پڵاتفورمی هۆرام خەڵاتێک بۆ گەلەکەمان به تایبەت گەلەکەمان لە هۆرامان له ڕۆژی جیهانی زمانی دایکدا.
گەلی خۆڕاگری کورد، هەروەها کە دەزانن گەلەکەمان و کوردستان وەک یەکێک لە گەورەترین نەتەوەکانی جیهان که له ڕووی هەژمار و پانتاییەوه که دابەشکراوی چەند دۆلەت نەتەوەیه به هۆی بەردەوامی هێرشی داگیرکەران و ژیانی بندەستی زۆر قۆناخی سەختی تاکوو ئەمڕۆ تێپەراندوه. ئەنجامی داگیرکەری، گۆڕینی فەرهەنگی نەتەوەیی و لاوازی هێزی بەرگیری کوردان و نەبوونی یەکیەتیێکی بەهێز بە مەبەستی بەرەنگاری داگیرکەرانی کوردستان بوه. هەروەها کە دەزانن جیهان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست به تایبەت له قۆناخێکی مێژوویی له گۆرانکاریدایه، پەیویست دەکات بۆ بەشداریێکی به هێز له نەخشەی نوێ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر ئەساسی دیموکراتیزه کردنی کۆمەڵگاکەمان هەموو چینەکانی ئەم کۆمەڵگایه لەسەر خەتی نا بۆ تەسلیم بوون بەرامبەر داگیرکەران و باور بوون به پێکەوه ژیانێکی ڕوومەتدار به ڕێکخستن بکەین.
له سەر ئەم ئەساسه له فەرشه ڕەنگاورەنگەکەی کوردستان،ناوچەی هۆرامان وەک ناوچه جیاوازەکانی دیکەی نیشتمان تایبەتمەندی خۆی هەیه و له مێژووی گەلەکەمان جێگایێکی پرشنگداری هوبوه و هەیەتی. بەداخەوە لەسەر کاریگەری سیستمی دولەت نەتەوەی داگیرکەران بەسەر کوردستان به گشتی و ناوچەی هۆرامان ڕۆڵی کۆمەڵگا و تاکی خاوەن ئیراده له دیارکردنی چارەنووس و چارەسەرکردنی کێشە کۆمەلایەتی، سیاسی، ئابووری و فەرهەنگی کەمڕەنگ بوەتەوه و هێزه دیمۆکراتەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لەلایان سیستمی دەوڵەت نەتەوه له ژێر گۆشارێکی قۆرسدان که ئەمه بۆ خۆی کاریگەری نەرینی لەسەر ئیرادەی گەلەکەمان بۆ گەیشتن به نیشتمانێکی ئازاد و کۆمەڵگایەکی دیمۆکراتیک به گشتی داناوه.
بە مەبەستی گۆڕینی سیستمی دوڵەت نەتەوه به سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک و گەڕانەوەی ئیراده بو تاکەکان و بەهێزکردنەوەی جومکەکانی کۆمەڵگایەکی ئازاد و دیموکراتیک، هەروەها پتەوکردنی یەکریزی خەبات و بەرخۆدانی گەلەکەمان به خوێندنەوەی مێژووی ناوچەی هۆرامان و کوردستان به گشتی به پەیویستمان زانی که بۆ ڕێکخستنەوەی گەلەکەمان بەتایبەت لە هەورامان له جۆگرافیای تایبەتی خۆمان و ناوچه جیاوازەکانی دیکه و هه ندەران که هۆرامی تێدا نیشتەجێن له قەوارەیێکی جیاوازتر له جاران،که هه موو لایانەکان به بێ جیاوازی بتوانن بەشداری چارەنووسی خۆیان بن هه نگاوێکی بنەڕەتی هەڵبگرین.لەسەر ئەو چەمکانه، لە سەرەتای ساڵی دووهەزار و پازده هەنگاوی سەرەکیمان له دەرەوەی کوردستان له وەڵاتی سۆیید هه لگرت.
ئەم جووڵانەوه بە چاوی ئەرێنی سەیری هەموو ئەو لایانانه و کەسانه دەکات که به شێوەی ڕێکخراوەیی و تاک بۆ زیندوو ڕاگرتنی تایبەتمەندیەکانی گەلەکەمان به تایبەت هۆرامیەکان به مەبەستی پتەوکردنی بناخەی نەتەوەیێکی ئازاد و خاوەن ئیراده هەنگاویان هەڵگرتوه و بەردەوامن، چالاکی و خەباتی ئەوان بەرز دەنڕخێنێت.
ئەم جووڵانەوه نوێیه، به واتای ئینکار و بێبایەخکردنی کار و خەباتی هێچ لایان و کەسێکی تایبەت که لەم چوارچێوەدا پێشتر هەنگاویان بۆ ناوه، نییه،به پێچەوانەوه ئەلترناتیڤێکی بەهێزتره بۆ کۆکردنەوەی هەموو ڕەنگ و دەنگه جیاوازەکانی گەلەکەمان له ناوچەی هۆرامان و کوردستان بەگشتی به مەبەستی ساز بوونی کۆمەڵگایێکی ئازاد و دیموکراتیک.
ئەم جووڵانەوه خۆی لەم کاتەدا به ناوی پلاتفورمی هۆرام دەناسێنێت و ڕۆژی 21 ی شوبات یان فوریە ڕۆژی ئاشکرا بوونی لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک ڕادەگەیێنێت.
هیوادارین گەلەکەمان به گشتی به تایبەت گەل لە هۆرامان بە مەبەستی سەرکەوتنی زیاتر پشتگیریمان بکەن،هەروەها لە ڕێکخراو و حزبه سیاسیەکان داواکارین به دڵێکی گەورە و ڕۆحیانەتێکی شۆڕشگێرانەی ڕاستەقینەوە، بۆ پاراستنی فەرهەنگ، زاروەکان و تایبەتمەندیه جیاوازەکانی کوردستان پشتیوانی ئەم جووڵانەوه نوێیە بن.
ئامانجی ئەم پلاتفورمه تێکەڵاوکردنی هەستی نەتەوەیی له قەوارەیێکی گەورەتره که بتوانێت وەک دینامیکێکی کاریگەر ڕۆلی له درووستکردنی نەتەوەیێکی بەهێز و دیموکراتیک له ناوچەکه دا ببێت، هەروەها خاڵێکی دیکه نزیک کردنەوەی زاراوه و زمان و ئایین و فەرهەنگەکانی نێو کوردستانه له ڕێگای ڕێکخستنەوەی کۆمەڵگا. هەرێمی هۆرامان وەک بەشێکی مێژوویی و دۆڵەمەند له بواری کەلتووریدا به له نوێ ڕێکخستنەوەی خۆی دەتوانێت وەک جاران کاریگەری بەهێزی خۆی له بواره جیاوازەکانی ژیانی سەردەم لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی کوردستان تێکەڵاو بکات و ببێته ڕۆژوڤی ڕۆژ بۆ بەرەنگاری زهنیەت و هێرشی داگیرکەرانی کوردستان.
پلاتفورمی هۆرام له هەشت کۆمسیۆنی جیاوازی،راگەیاندن،پەروەرده و زمانەوانی،ژنان،جوانان،سیاسی،کۆمه ڵایەتی،فەرهەنگی و ماڵی پێکهاتوە و هەروەها بەڕێوەبردنی لە ئەستۆی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و هاوسەرۆکایەتیە. له ئەساسنامەی خۆیدا به ئەندامبوونی لەسیستمی کۆدار پەسەند کردوه و کار و خەباتی خۆێ لە ژێر چەتری کۆدار یەڕێوە دەبات. بۆ پێشخستنی ئه و سیستمه هێزی پێ دەبخشێت و له کاتی په یویستدا هێزی لێ وەردەگرێت. هەروەها پارێزەری له بەها مرۆڤایەتیەکان به تایبەت مافی ژنان،مندالان و جوانان،ژینگه پارێزی و بناخەکانی کۆمەڵگایێکی ئازاد و دیموکراتیک به بێ جیاوازی چینایەتی به ئەرکی سەرکی خۆی دادەنێت.
شایانی باسه پڵاتفۆرمی هۆرام له دوای چه ندین کۆبوونەوەی تایبەت و چڕوپڕ وەک قۆناخێکی نوێ بۆ گەلەکەمان له ناوچه ی هۆرامان و ئەو شوێنانەی کە گەلی هۆرامیمان لەوێ نیشتەجێیه دەیەوێت به بنەما گرتنی فەلسەفەی بەرێز ئۆجالان، سیستمی خۆسەری دیمۆکراتیک،گۆڕینی ڕێبەرایەتی له تاکە کەسەو بۆ هاوسەرۆکایەتی ڕۆلی کاریگەریله ڕێکخستنەوەی تاک و کۆمەڵگای هۆرامان به گشتی به مەبەستی پێکهێنانی نەتەوەیێکی بەهێز و دیموکراتیک هەبێت. لە کۆتاییدا ڕۆژی جیهانی زمانی دایک و دامەزراندنی پلاتفورمی هۆرام لە گەلەکەمان بە تایبەت خەڵکی هۆرامان پیرۆز دەکەین.
دەستەی بەڕێوەبەری پڵاتفورمی هۆرام
2015/02/21