ئەو سەرژمێێرییانەی کە لەسەر کورد کراوون، زۆرن و لەیەک جیاوازترن. هەندێکیان ئەوە نیشان دەدەن کە نزیکەی 35-45 ملیۆن کورد هەن، ئەوانی تر لە 55-70 ملیۆن کورد یاداشت دەکەن. زانیاری تایبەت لەسەر ژمارەی کورد لەو وولاتە جیاوازانەی کە تیایدا دەژین نییە، لەبەر ئەوەی ئەم ووڵاتانه لە سەرژمێرییەکانیان ڕەگەزی هاووڵاتیان یاداشت ناکەن، بۆ نموونە لە تورکیا، یان لەبەر (بەشێک) لە ئایین و باوەڕ، وەکو لە ئێران ڕوودەدات، یاخود لە بەر پرۆسه سیاسی- نیشتمانییەکانەوە، هەر وەکو لە عێراق ڕوویان دەدا، لە ڕێگەی پرۆسەکانی بەعەرەبکردنی کورد، کە دەرکردن، کۆمەڵکوژی و گۆڕینی زۆرەملەی نەتەوە و ڕەگەزنامەی لە خۆ دەگرت.
زۆرینەی کورد باوەڕیان بە ئاینی ئیسلامە (90% یان سوننەن و ئەوانی تر شیعەن، بە هەموو بەشەکانیەوە) و لە نێوانیان مەسیحی، جوو، ئێزیدی، کاکەیی، سابئە، مەندائی، عەلەوی، ئەهلی حەق و زەردەشتییەکان. لەگەڵ ئەم جیاوازییانە لە ئاینی، مەزهەبی و باوەڕ، هەمووان شانازی بە ڕەگەزی خۆیانەوە دەکەن وەک کورد و داڵدەیی لە نەتەوەیی خۆیان دەکات.
لە دێر زەمانەوە کورد بە شێوەیەکی سەرەکی و دانەبڕاو لە خاکی خۆیان کوردستان دەژین، کە دابەشبووەلە ساڵی 1923 بەسەر 1-تورکیا (11-15 ملێون، 16-25٪ لە کۆی گشتی دانیشتووانی تورکیا)،2- عێراق (6-7 ملێون، 17-23٪ لە کۆی گشتی دانیشتووانی عێراق)، 3-ئێران (7-8 ملێون، 7-10٪ لە کۆی گشتی دانیشتووانی ئێران) 4-سوريا (3-4 مليون، 9-15% لە کۆی گشتی دانیشتوانی سوریا). هەروەها ژمارەیەکی زۆریش هەن کە لە ووڵاتانی یەکێتی سۆڤێتی ڕابووردوو دەژین، وەکو ئەرمینیا، ئازەربایجان و ناوچەکانی دەوروبەریان. لەگەڵ ئەمەش هەموو سەرژمێرییەکان ئەوە نیشان دەدەن کە نزیکەی 2 ملیۆن کورد تریش لە دەرەوەی کوردستان دەژین. گەورەترین نمایندەی کورد لە ئەورووپایە، کە بەشێوەیەکی سەرەکی لەم وڵاتانەن: لە ئەڵمانيا (850.000)، فەرەنسا (135.000)، سوێد (90.000)، هۆڵەندە (80.000)، بەلجيکا (60.000)، بەریتانیا (50.000)، دانمارک (30.000)، يۆنان (28.000) سویسرا (15.000) و فینلەندە (10.000). هەروەها ژمارەیەکی تا ڕادەیەک بەرچاو کورد هەن لە ئیسرائیل (زیاتر لە 200.000)، ڕوسيا (65.000) ئەمریکا (16.000)، کەنەدا (12.000) و ئۆستوڕاليا (7.000).
تێکڕای ڕووبەری ئێزدی کورد، کوردستان، کە دەکەوێته ناو ئەم چوار دەوڵەتەوه، 650.406 کیلۆمەتری دووجایە. ئەم ئێزدەی کورد ناوچەیەکی ڕەگەزی گەورەیە، بەڵام تا ئێستا دەوڵەت نییه و کورد لەم دەوڵەتانە لەگەڵ ڕەگەزەکانی تر دەژین. بەم شێوەیە، ئێستا کورد بە گەورەترین گەل و نەتەوە لە جیهان دادەندرێت کە تا ئێستا بێ دەوڵەت بێت. لەم هەموو ناوچانەی کە کورد تێیدا دەژین، تەنها لە کوردستان-عێراق کورد مافی ئۆتۆنۆمی هەیە لە چەند بەشێک لە ناوچەکانیان، لە ساڵی 1970 وە، و لە دوای ڕووخاندنی ڕژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003 کورد مافی فێدڕالی بەدەست هێناوە. ژمارەی دانیشتووانی کوردستان (تەنها لە هەرێمی کوردستان) 5.2 ملیۆن هاوڵاتییە و لە دوای سالی 2003 وە و بە هاووبەشی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی لە عێراق حوکم دەکەن.