لەداقوق، کە سنوریان لەگەڵ تیرۆریستانی (داعش)ە، چالاکی ڕۆشنبیرییو هونەریی بەردەوامە. ڕۆژی 21-09-2015، سەنتەری ڕۆشنبیریی داقوق لەڕێوڕەسمێکی کرایەوە کە تێیدا بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیرییو هونەری سلێمانیو بەڕێوەبەری ڕۆشنبیریی کەرکووک و کۆمەڵێک لەڕووناکبیرانو هونەرمەندانی شارۆچکەکە ئامادەیبوون.
لەمەراسیمی کردنەوەی سەنتەرەکەدا، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی وتەیەکی پێشکەشکرد و تێیدا ستایشی ئەو شارە قارەمانەو هاوڵاتییەکانی کرد کە ئەگەرچی سنورێکی دوور و درێژیان هەیە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش کەچی ژیان دەکەنو بەردەوامن لەچالاکییە ڕۆشنبیرییو هونەرییەکانیانو ئەمەش جێگای شانازییە بۆ هەموو کوردێک، هەروەها بەڕێوەبەری گشتیی ئامادەیی پایتەختی ڕۆشنبیریی نیشاندا بۆ هەر هاوکارییەک کە ببێتە هۆی پێشکەوتنی بواری هونەرییو ڕۆشنبیرییو فەرهەنگی لەشارەکەدا.
هەر لەمەراسیمەکەدا بەڕێوەبەری ڕۆشنبیرییو هونەری کەرکووک وتەیەکی پێشکەشکردو دواتر بەشو چالاکییەکانی سەنتەرەکەیان بەسەرکردەوەو پاشان چەند سرودو گۆرانییەکو شیعرێک پێشکەشکراو پیشانگەیەکی شێوەکاریش کرایەوە.
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 12,387 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!