لەوەها ڕۆژێکدا #03-05-1988# ڕژێمی #حیزبی بەعس# بەسەرپەرشتی فەريق ڕوکن(#سوڵتان هاشم#)لێپرسراوی فەيلەقی يەکی سوپای عێراق و27فەوجی جاش و سەدان خۆفرۆش و بەکرێگيراو لەئاسمان و زەوييەوە هێرشيان بردە سەر ناوچەکانی کەناری #زێی بچوک# و سەرەتای قۆناغی #ئەنفالی چوار# بۆ ناوچەکە دەستی پێکرد هەر لە(دۆڵی #خەلەکان# و #سورداش# و#چەمی ڕێزان# و قەلاسێوکه و #ئاغجەلەر# و #تەکيە# و#شێخ بزێنی# خوارو وسەروو و#شوان# و #تەقتەق# ودەشتی #کۆيە# و تاوەکو شارۆچکەی #پردێ#).
سەرەتای ئۆپەراسيۆنەکە لێدانی چەکی کيميايی بوو لە گوندەکانی قەلاسێوکە بەتايبەت(#گۆپتەپە# و عەسکەر) چونکە 2گوندی بەرز بوون لە دۆلی زێی بچوک بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و دڵە ڕاوکێ و بەسەدان جوتيارو گوندنشينانی هەردوو گوندی شەهيد کرد، ئه و ناوچانەی کە زۆرترين زيانيان بەرکەوت(شێخ بزێنی سەروو) بوو کە زياتر لە(1658)ژن ومنداڵ و پير و گەنج ولاو بێ سەر و شوێن کران و دواتر(قەلاسێوکە)کە(1049)کەس تێيدا ئەنفالکرا، شێخ بزێنی خواروو بە سود وەرگرتن لەزيانەکانی قۆناغەکانی(1و2و3)ی ئەنفال و بەرێنمايی هێزی پێشمەرگە ناوچەکەيان چۆڵکردبوو وە ڕۆژئاوای کۆيە و سنوری کێڵگەی نەوتی تەقتەق بەهۆی ڕاگوێزانی 1980ەوە تاڕادەيەکی بەرچاو چۆڵ بوبوو، لەم قۆناغە ڕژێم سودی لەبەردانەوەی زێی بچوک وەرگرت تا هاتوچۆی هاوڵاتيان وپێشمەرگە بۆ پەڕينەوە قورس بێت و بکەونە دەست هێزەکانی سوپای عێراق، تێکرای ئۆپەراسيۆنەکە زياتر لە(4)هەزار هاوڵاتی ڕاپێچی زيندانەکانی #نوگرە سەلمان# و گۆرە بەکۆمەلەکان کران و گوندەکانی(قەسرۆکی ئاغجەلەر و کانی ڕەشی تەقتەق و کڵێسە و بۆگدی #ئاشتی#) زۆرترين هاوڵاتيان لێ ئەنفاڵکرا.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 12,099 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!