حەواڵەی خودا بێت
وتراويشە(حەواڵەی قيامەت بێ) حەواڵە واتە: بەنوسراو پارە وەرگرتن، ناردن، سپاردن وەک ئيديۆم بەکارهاتنی لێرەدا بۆ مەزڵومێکە کە کەس فريادڕەسی نەبێت و ئاهونزوڵەی ڕەوانەی دادگا و بارەگای خودای بانی سەر بکات و لەرۆژی حيساب و پەسڵان حەقی بۆ لە زاڵم وەربگرێتەوە، لە کۆمەڵگای موسڵمانان ئه و جۆرە سکالايە و حەواڵەکردنە قورسترين جۆری حەواڵەکردنە چونکە تەرازووی پەروەردگار لاسەنگ نيە و حەقی کۆريس لە شاخداران وەردەگرێتەوە.