داشە هارە
بەدواهەمين بەردی ياری و وازی و گەمەی دامە دەوترێت، کاتێک دامەچيەک هەموو بەرد و داشەکانی دەخورێت کۆتا بەردی کەدەمێنێتەوە به و داش و بەردەی دەوترێت(هار) چونکە دەتوانێت ڕاست و چەپ بيجولێنێ و هاوشێوەی بەردی ئاغای لێ دێت، ئەم داشە هارەيە بووە بەدەربڕ و ئيديۆم بۆ مرۆڤيش بەکاردێت بە تايبەت بۆ ئه و مرۆڤانەی بە بزاوت و جموجۆڵ و بێ تۆترەن واتە دانەسەکناو و هاروهاجن و هەر دەقەی لە شوێنێکن و ئارام و حەوسەڵەيان نيە دەوترێت دەڵێی داشەهارەيە يان بووە بە داشەهارە يان وەک داشەهارەی لێهاتووە.