حاجی مەسیفی
ناوی سیانی: جەمال نادر حەمەد سەلیم
ناسراوبە: حاجی مەسیفی
ساڵی لەدایکبوون: 1964
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی #پیرمام# (سەڵاحەدین)ی پارێزگای #هەولێر#
ئاستی خوێندن: بەکالۆریۆسی هەیە لە (یاسا)
ساڵی پەیوەندی بە ڕێکخستن: 1981
ئۆرگان: #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
ساڵی بوون بە پیشمەرگە:1982
ئۆرگانی بووەنە پێشمەرگە: سەرکردایەتی-#زەلێ#
بەهۆی حەزوئارەزووەکانی لە شانۆ هەرئەم ساڵە پەیوەندی بە تیپی شانۆی شۆڕشەوە کرد. بەشداری لە شانۆگەری (فایلی 67) و کرد.
دواتر گوازرایتەوە تیپی (83) ی هەورێ
لە ساڵی 1984 گوازرایتەوە تیپی (91) ی سەفین لەوێ کرایە ڕابەری سیاسی کەرت. هەمان ساڵ گوازرایتەوە تیپی (85) ی بەڕانەتی هەم ئەرکەکانی وەک ڕابەرسیاسی کەرتی (4) و بەرپرسی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵە ڕاپەراندووە،
لە ساڵی 1985 بووە بەرپرسی ڕێکخستنەکانی هەردوو کەرتی (3 و 4)
لە ساڵی 1987بووە فەرماندەی کەرتی (4) لە تیپی (85) ی بەڕانەتی ، ناوبراولە هەمان ساڵ کرایە ڕابەری سیاسی تیپ ، کەسێکی زۆر ئەکتیڤ و شارەزابوو لە کاری ڕێکخستنی شانە و پۆلەکانی ناوشار، واتە لە شاخەوە بڕیارەکانی بۆ ناوشار وەک خۆی جێبەجێ دەکرا.
لە ساڵی 1989 پاش ڕێکخستنەوەی هێزی پیشمەرگە و پیادەکردنی درووستبوونی بەتالیۆنەکان ناوبراو کرایە ڕابەری سیاسی تیپی (91) ی سەفین.
ناوبراو بەشداری بەرچاوی لە زۆربەی داستان و نەبەردیەکانی سنووری چالاکی ئەو کات هەبووە.
ناوبراو بەشداری کاریگەریی لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی1991 کردووە .
لە ساڵی 1992 کرایە لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی سەڵاحەدین.
لە ساڵی 1995 کرایە ڕابەری سیاسی لەشکری (4)
لە دوای 31ی ئاب ناوبراو لە کۆیە گیرسایتەوە.
لە ساڵی 1997 ناوبراو کرایە بەڕێوەبەری ئاساییشی هەولێرلە کۆیە.
لە ساڵی 2000 کرایە بەڕێوەبەری گشتی کاروباری (مین) لە پارێزگای سلێمانی
لە ساڵی2012 بەپلەی بەڕێوەبەری گشتی خانەنشین کراوە.
لە ساڵی 2016 کرایە جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی (3) ی هەولێر
لە ساڵی 2019 لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەربازنەی هەولێر هەڵبژێردرا بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی .
لە کۆبوونەوەی 19/7/2020 ئەنجوومەنی سەرکردایەتیدا ناوبراو بە لێپرسراوی کۆمیسێونی ڕێکخستن هەڵبژێردرا.
لە ئێستادا سکرتێری ئەنجمەنی پشتیوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
ناوبراو خاوەنی (3) برا شەهیده [1]