دوو نووسەری ئەمەریکی-چینی: نیکۆلاس دی کریستۆف و شێرلی وودونە
ئەم کتێبە لە لایەن کەژان مەحمود و هەڵۆ فەریقەوە بۆ زمانی کوردی وەرگێردراوە
ناوی کتێبەکە لە پەندێکی چینییەوە وەرگیراوە کە دەڵێت ژنان نیوەی ئاسمانیان ڕاگرتووە.، ئەم بەرهەمە لەسەر ئەرکی هەڵۆ فەریق چاپ کراوە.
دەربارەی ناوەڕۆکی کتێبەکە هەڵۆ فەریق گوتی: “کتێبەکە دابەش کراوە بۆ سیازدە بەش، هەر بەشە و باس لە یەکێک لە برینەکانی ئەم سەدەیە دەکات بەسەر جەستەی ژنانەوە، لە نێویدا چەندین داتا و زانیاریی مەترسیدار خراوەتە ڕوو لە بارەی کۆیلایەتیی مۆدێرن، برسییەتی، کوشتن بە ناوی شەرەفەوە و ڕێگریکردن لە خوێندنی کچان. نووسەرانی کتێبەکە پێمان دەڵێن ”ژنان بەشێک نین لە کێشەکان، بەڵکو خودی چارەسەرەکانن. ئەگەر دەرفەتی زیاتریان بخەینە بەردەست و لە کایە جیاوازەکانی وەک ئابووری، سیاسەت و کاروبارە کۆمەڵایەتییەکاندا زیاتر هاوکاریان بین، ئەوا توانای وەرچەرخان و داهێنانی گەورەیان هەیە.“
گوتیشی: ”گرنگە ئاماژە بەوەش بدەین کە مافی لەچاپدانەوەی ئەم کتێبە پارێزراو نییە، بە پێچەوانەوە سوپاسی هەر کەس و لایەنێک دەکەین بە هەرچ جۆرێک بووە ئەم کتێبە بڵاو بکاتەوە، جا بە ڕێگەی تۆماری دەنگی بێت، یاخود بە شێوازی پی دی ئیف“.