پۆلیسی دارستان و ژینگەی #سلێمانی# ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەتۆمەتی دار بڕین و ڕاوکردنی باڵندەی کێوی و بیر لێدان 11 سەرپێچیکاری دەستگیرکراون.
له و بارەیەوە عەمید هێمن کەمرخان بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: بەهۆی ئەرک و ماندوو بوونی ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەرجەم بەش و بنکەکانمان توانراوە لەماوەی 24 سەعاتدا 11 سەرپێچیکار دەستگیر بکرێن.
عەمید هێمن کەمرخان: ئاماژەی بەوەکرد مەفرەزەکانییان لەبەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی و قەرەداغ و شارباژێڕ و پیرەمەگرون و سەنگاو بۆ سنورەکانیان توانراوە 11 هاووڵاتی لەسەر دیاردەی داربڕین خەڵوزکردن و ڕاوی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی و بیرلێدان دەستگیربکرێن.
وتیشی: لەسنووری پارێزگای سلێمانی 4 سەرپێچیکار لەسەر دیاردەی داربڕین دەستگیر کراون و لەسنووری قەرەداغ 3 سەرپێچیکار لەسەر دیاردەی داربڕین و خەڵوزکردن و لەسنوری شارباژێڕ یەک سەرپێچیکار لەسەر دیاردەی داربڕین و لە سنووری #چەمچەماڵ#-سەنگاو یەک سەرپێچیکار لەسەر دیاردەی ڕاوکردن دەستگیر کراون.
هەروەها لە سنوری پیرەمەگرون دوو سەرپێچیکار لەسەر بیرلێدان دەستگیر کراون و دەستیش گیراوە بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن و 2 مشاری کارەبایی و باڵندەیەکی که و و ژمارەیەکی زۆر لە داری بڕدراوی تەمەن جیاوازدا.[1]
#14-02-2019#