کيسەی سواڵکەر هەرگيز پڕ نابێت
زۆر لەسەر سواڵکەر و دەرۆزەکەر(دەروازەکەر) وتراوە و وتراويشە(نانی سواڵ يان خاوە يان سوتاوە) سواڵکردن وەک خۆخستنە ناو ئاوێکی ساردی تەزيووە و تەنها سەرەتا و خۆتێخستنی يەکەمجاری قورسە و دەنا ئيتر هەر حەزدەکەيت خۆت بخەيەتە گۆمەکەوە کورد وتەنی تا(تەزيت) دەشکێت، ئيتر سواڵيش ئه و خاسيەتەی هەيە تاجارێک شەرمت دەشکێ ئيتر هۆگری دەبيت و دەبێتە پيشەت، پارەيەکی هێندە سفت و مۆڵ و بێ ماندووبون دەست دەکەوێت قەت بە بڕای بەبڕای وازی لێ ناهێنرێت، هەر بۆيە کورد له و ئيديۆمەدا ڕێکی خستووە و وتويەتی(کيسەی سواڵکەر هەرگيز پڕ نابێت) واتە سواڵکەر واز لەپيشەکەی خۆی ناهێنێت کەواتە هەرگيز کيسەکەی پڕ نابێت.