لچت لۆقەی لێ ناکات
لچ، مەبەست لێوی مرۆڤە، لۆقە-ش نەرمە غاری وڵاغە بەرزە و گوێدرێژ و بارەبەرە، مرۆڤ کاتێک نان دەخوات لچی دەجولێنێ، ئەويش بەنەرمە جووڵەيە بۆيە بە(لۆقە) چوێنراوە، ئەم ئيديۆمە بەمەبەست بەکاردێت کاتێک دەوترێت فڵانە کەس داوەتمان دەکات، فڵانەکەسيش زۆر ڕژد و دەست قوچاو و پوشتە ناتوانێت ماڵی خۆی بۆ خۆی بخوات ئينجا چۆن دەيدات بەخەڵکيتر، يەکسەر وەڵام دەدرێيتەوە و دەوترێت بەخوای برام(لچ-تان لۆقەی لێ ناکات) واتە ئه و داوەتەی هيوايەتتان بۆ هەڵچنيووە نايخۆن.