ڕەنگە چەندان لێکدانەوەی جیاواز هەبێت بۆ ئەو وتە مەزنەی بیریار ونوسەری بەریتانی جۆرج ئۆرێلی بە ڕەسەن هندی بەڵام ئەوەی لەساتەوەختی ئەمڕۆ و هەلومەرجی کوردستانا تەواو هاوتا وکۆکە ئەوەیە، وشەکان وەک خۆیان بخوێنێرێتەوە و بەس، ئەوانەی زوڕنا لێ ئەدەن بۆ ئاشتی و ئاسایش هەرخۆیانن کەڕەنای جەنگ لێ ئەدەن، کەواتە هاواری ئاشتی وتەباییەکەیان پەیامی شەڕە، ئەو ئازادی و دیموکراتیەی کردویانە بە ژەمە ووشەی ناو قسە ساردەکانیان تەنها بۆ بەکۆیلە کردنە، خۆگێل کردن و هەڵوێستە دەبەنگەکانیان لە ئاست هەموو ڕووداو کارەساتێکا ئەوپەڕی هێزو توانای بۆ ڕەخساندون.. وێنەی ئەو ژنە پۆشاک سپی یە نە خاتوو بێنەزیر بۆتۆی سیاسەتمەداری ئەوسای پاکستانە، نە ئەنجلا جولی خانمە ئەکتەری هۆلیودو نوێنەرەکەی نەتەوە یەکگرتوەکانە، ئەوە ژنە میدیاکاری کورد خاتوو دەشنێ مورادەو لەسایەی سەری بێ کەسان ئەمڕۆ ئەو ژنە، میدیاکارە، جگە لە کاری میدیا و سەماو گۆرانی، خاوەنی ڕێکخراوێکی مناڵپارێزیشە بەناوی ڕێکخراوی سەوزی مناڵ، وەک دیارە لەوێنەکەدا پرۆژەی بەسەرکردنەوەی ئاوارەکانی کوردستانی ڕۆژئاواش بووەتە خولیایەکی تری.
ئەوەی مایەی شەرمە، هەموو کەسێک ئەزانێ پێداویستی کەسانی ئاوارەو هەڵاتوو ولێقەوماو چی یەو چۆن کۆمەک ئەکرێ، بەڵام بۆ کەسانێک خۆدەرخستن و وێنەگرتن مەرامی سەرەکیە نەک بن بڕکردنی کێشە و بەدەنگەوە چونی لێقەوماوەکە، خاتوو دەشنێ کەخۆی ساڵانێک پەڕیدەو پەناهێندە بووە لە هۆڵەندا، ئەزانێ دەزگای سۆشیال وخزمەتگوزاریەکان هەزارانی وەک ئەم و بنەماڵەکەیان داڵدە داوە بەبێ ئەوەی بکرێن بەفلیم و لەلایان کەسانی دەوڵەتەوە پۆزو خۆدەرخستنیان پیوەبکرێ، کەچی لەوڵاتی ئێمە ئەگەر دەستی کۆمەک درێژکرا بۆ لێقەوماوێک هەزاران جار بەمنەت و بەبەرچاوی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا قەرەباڵغی وهەرای بۆ ئەکرێ، لە زۆربەی وڵاتان خەڵک کۆمەک وەک ئابوونمانێک و مانگانە وساڵانە پێشکەش ئەکا بەدەزگا خێر خوازیەکان و ئەوانیش ئەیگەیەننە شوێنی مەبەست بەبێ دەهۆڵ وزوڕناو هەرانانەوە، ئەو هەرایەی وڵاتی ئێمە وەک پەندە عەرەبیەکە ئەڵێ شێوەنە بۆ هەریسەکە نەک بۆ کوژراوەکە … لە هەمووی سەیر تر ئەوەیە ئەو ڕەوە نێرە زەلامانەی باڵە فرێکی یانە بۆ نزیک بوونەوە لەم خانمە بە بۆینباخ لەمل و تفەنگ لەملەوە زۆربەیان، بە بێ ژن و ژندارەوە تەنها کێشەو کۆی کێشە و هیواکانیان تەنێ سێکسەو بەس، ئاخر کەسێکی تینوو لە بیابانێکا هەموو جێگەیەکی لەلا ئەبێ بە سەراب و مێرگ وئاو، لەوڵاتی پڕ لەنەوت وپڕ لەحزب و پڕ لە بەرپرس و وەزارەتا، تەنها سێکس و مەحروم بوون لەسێکس سەرەداو و دوائاکامی مەسەلە کانە دەنا خانمێکی وەک دەشنێ موراد و هاوپۆلەکانی دەبوا لەهۆڵەندا بەپاسکیل هامشۆبکەن و خواردنی موعەلەبات بخۆن نەک بە سەریارەی جام ڕەش و لە ئوتێلی مەسول نشینا پشوبدەن و ڤیلاو کۆشکیان لەسەر تاپۆکرێ، بەش بەحاڵی خۆم هیچ گلەیی و ڕەخنەیەکم نیە لەسەر ئەم جۆرە ژنانە کە جێندەری خۆیان ئەکەنە بەهرەو ئەکەنە ئامێر و ئایندەی خۆیان و کۆمەڵە کەسێکی سەربەخۆشیانی پێ فەراهەم ئەکەن، ڕەنگە ئەمە بشچێتە خانەی سوزانی ولەشفرۆشی یەوە بەڵام سوزانیەکی دانا، کە شارەزای ئەقڵیەتی کەسانی بێ سێکس و نەخۆشە و بەسود وەرگرتن لەو خاڵە گرەوی خۆی ئەباتەوە، لەو لاشەوە گێلە نووسەر و شاعیرێکی مێباز درودو شکۆ ئەنووسێ بۆ شەوە سورەکانی ئەم خانمانە و بەتەکانێکی شارستانی ئەزانێ بۆ پێشکەوتن و ئازادبوونی میلەتێکی سێکس نەدیتەی ئیسلام دیتەی پاشکەوتووی ژێر چەپۆک[1].
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 2,248 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!