ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی، هۆشداری دەدات لە خراپ بوونی دۆخی ئەمنی ناوچە کێشە لەسەرەکانی پارێزگای دیالە، دەڵێت هێزی شاراوە لە ژێر ناوی #داعش#دا، هێرش دەکەنە سەر گوندە کوردنیشینەکان.
لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، شێرکۆ میروەیس کە هاوکات پەرلەمانتاری عێراقیشە، ڕایگەیاندهیچ هەماهەنگیەک نییە لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە دەوروبەری #خانەقین#، چونکە عێراق جدی نییە لە چارەسەرکردنی کێشەی ئەو ناوچانە.
شێرکۆ میروەیس، حکومەتی عێراقی تۆمەتبار کرد بەوەی بەدەنگەوە هاتنی نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دەوروبەری خانەقین، لە کاتێکدا پێشتر گفتووگۆ و نەخشەرێگای هاوبەش هەبووە بۆ ئەو مەبەستە.
سەرکردەکەی یەکێتی کە ماوەیەکی زۆر بەرپرسی مەڵبەندی حیزبەکەی بووە لە خانەقین، ڕوونیکردەوە لە کۆی 93 گوندی دەوروبەری خانەقین، سەرووی 20 گوندیان چۆڵکراون، چونکە هێزە عێراقیەکان ناوچەکەیان پێ ناپارێزرێت و نامۆن بە ناوچەکە.
دەربارەی قەبارەی مەترسیەکانی داعش لەسەر خانەقین و دەوروبەری، شێرکۆ میروەیس نکۆڵی نەکرد لە جم و جۆڵی چەکدارانی سەربەو ڕێکخراوە، وتیبەڵام هێزی شاراوەی تر بەناوی داعشەوە هێرش دەکەنە سەر گوندە کوردنیشینەکان، دەیانەوێت ناوچەکە تەعریب بکەنەوە و دانیشتوانەکەی دەربکەن.
لە کۆتایی قسەکانیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا، شێرکۆ میروەیس ڕوونیکردەوە فرە مەرجەعی و فرە هێزی لە ناوچە کوردستانیەکانی دیالە، ترس و دڵەڕاوکێی لای خەڵکی ناوچەکە دروستکردووە، وتیچەندین هێز لەو ناوچانە هەن، کەس قەڵەمی کەس ناخوێنێتەوە و کەس نازانێت کێ مەرجەعی کێ یە[1].