$باکووری کوردستان$
- پارێزەرانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# ڕێبەری #پەکەکە# بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵیدا سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- جاوید ڕەحمان، ڕیپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی #نەتەوە یەکگرتووەکان# لە کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، لە ڕاپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە ئێران ڕایگەیاندووە کە نیوەی زیندانییانی سیاسی کە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی دەسبەسەر کراون، کوردن و لە ماوەی 8 مانگی یەکەمی ساڵی 2019دا زیاتر لە 352 هاووڵاتیی کورد دەسبەسەر کراون.[8]
- #پەریسا سەیفی# خەڵکی #کامیاران#، هونەرمەند و چالاکی مەدەنیی کورد بە هۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستی ڕەوانە نەخۆشخانە کرا. ئەو چالاکە مەدەنییە، لە 12هەمین ڕۆژی مانگرتنی خۆیدا لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردە (کانون اصلاح و تربیت) بەهۆی خراپیی باری تەندروستی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری #سنە# کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پزیشکەکان باری تەندروستیی ئەو ژنە چالاکە مەدەنییە کوردەیان نالەبار ڕاگەیاندووە.[8]
$باشووری کوردستان$
- بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە، لافاو لە چەند شوێنێکی شاری #هەولێر# دروستبوو و ئاستەنگیی زۆری بۆ هاتوچۆ دروستکرد.[1]
- یەکەمین پێشانگای بەهرەمەند شیرین جەمال لە گەلەری ئازاد شەوقی کرایەوە.[5]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376660/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=یەکەمین پێشانگای بەهرەمەند شیرین جەمال دەکرێتەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376660/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- وتەبێژی یادی 32 ساڵەی کیمبابارانی #هەڵەبجە# ئاماژە بەوە دەکات جیاواز لە ساڵانی ڕابوردوو کە یادەکە لە هۆڵ و شوێنە داخراوەکاندا دەکرایەوە، بەڵام ئەمساڵ بڕیارماندا کە لەسەر مەزاری شەهیدان یادەکە بکەینەوە.[3]
- سەرپەرشتیاری کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند: ئەو لیژنەیەی بۆ ئامادەکردنی سەرنج و تێبییەکان لەسەر پرۆگرام دیاریکراوە کارەکانی خۆی تەواوکردوەو هەفتەی داهاتووش دەنگی لەسەر دەدرێت، وەفدی یەکێتیش لەبەغدا لەگەڵ لایەنە عیراقییەکان و سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو کۆبووەتەوەو لەسەر دیاریکردنی کاندیدی پۆستە وەزارییەکانیش فراکسیۆنە کوردستانییەکان پەیامی هەرێمیان پێگەیاندوە.[5]
- لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کەرکووکەوە سێ کەس دەستگیرکران بەتۆمەتی تێوەگلانیان لەهێرشەکەی سەر گوندی چەخماخە.[3]
- وەزیری هەرێم بۆ کاروباری ناوچە کوردستانییەکان دەڵێت: لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەت، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا دووپاتیکردەوە کە هاوکارییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان و #وەزارەتی پێشمەرگە# بەردەوام دەبێت و هاوکات باس لە مەترسییەکانی داعشیش کرا.[3]
- لە ڕووداوێکی تەقەکردندا، لە ناوبازاڕی چەکفرۆشەکانی شارۆچکەی #چەمچەماڵ#، دوو هاوڵاتی برینداربوون، تەقەکەرەکەش بەره و جێگایەکی نادیار هەڵهاتووە.[7]
- چەکدارانی #داعش# گەنجێکی دانیشتووی #خانەقین#یان بە 50 هەزار دۆلار ئازادکرد کە یەکێکە لەو حەوت کەسەی داعش لە ماوەی ڕابردوودا ڕفاندنی.[4]
- بە بەشداریی شەش وەزارەت و دەستەی گەشتوگوزار و فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەڵمەتێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، تێیدا قسە لەسەر خۆپاراستن و میکانیزمی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.[4]
- #عوسمان بایدەمیر# سەردانی یەکێتی و گۆڕی #مام جەلال# و #بزووتنەوەی گۆڕان# و گۆڕی #نەوشیروان مستەفا# دەکات لە #سلێمانی#.[1]
- دژی ڕوخانی دوکانەکانیان کاسباران و دوکاندارەکانی گەڕەکی باروتخانەی شاری #کەرکووک# خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگەی سەرەکی نێوان گەڕەکی ئازادیی و ڕەحیماوایان داخست، داوای قەرەبوو کردنەوەیان کرد.[7]
- کۆمەڵەی هێڤی بۆپشتیوانی قوربانیانی جەنگ خەڵاتی 40 خوێندکاری یەکەمی لەسەر ئاستی ئامادەیی کوێستانی لە شاری کەرکووک کرد.[2]
- خاوەن زەوییەکانی گەرەکی هەشتی حەسارۆک لەشاری هەولێر، لەلای داواکاری گشتی سکاڵایان لەسەر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆماکرد، لەبەر ئەوەی 17 ساڵە خزمەتگوزاریی نەبراوە بۆ گەڕەکەکانیان.[7]
- بەهۆی دارمانی شاخێک لە سنووری شارۆچکەی #شەقڵاوە# ڕێگەی دەیان گوند لە سەرکەندی خەیلانییان داخرا و هاتوچۆی گوندنشینان له و ڕێگەیەوە پەکی کەوتووە.[6]
$دەرەوەی کوردستان$=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376660/0016.JPG=KTML_ImageCaption_Title=زۆربەی قوربانییەکانی هێرشەکەی ئەڵمانیا کوردن=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=زۆربەی قوربانییەکانی هێرشەکەی ئەڵمانیا کوردن=KTML_ImageCaption_End=
- شەوی ڕابردوو، لە شاری هاناو لە ویلایەتی فرانکفۆرتی ئەڵمانیا لە 2 شوێنێدا هێرشی چەکداری ئەنجامدرا و بەو هۆیەوە 11 کەس کوژران. سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن زۆربەی ئەو کەسانەی کوژراوان کوردن و خەڵکی باکوور و ڕۆژاوای کوردستانن.[1]
- پۆلیسی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، ئەو دوو چەکدارەی لە دوو شوێنی نێرگەلەکێشان لە شاری هاناو نزیک لە شاری فرانکفۆرت 11 کەسی کوشتووە، لە ماڵەکەی خۆی بە کوژراوی لەگەڵ تەرمێکی دیکە دۆزراوەتەوە و زۆربەی قوربانییەکانیش کوردن.[6]
- لە دژی هاوسەرۆکانی گشتیی #هەدەپە# #پەروین بوڵدان# و #سەزای تەمەلی# و 4 پەرلەمانتاری تری هەدەپە سکاڵا درایە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا.[2]
- دوای ئەوەی ئەردۆغان هەڕەشەی هێرش و داگیرکەرییی بۆ سەر ئیدلب کرد، ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە داوایان لە سوریا کرد ئۆپراسیۆنی ئیدلب ڕابگرێت.[2]
- دوای ئەوەی ئێران ڕایگەیاند، دوو حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری قوم تۆمارکراوە، چالاکوانانی عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتێکیان بۆ داخستنی سنوورەکان بە ڕووی ئه و وڵاتە دەستپێکردووە.[6]
- کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگا کوردستانییان لە ئەلمانیا -(KON-MED)، کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان (CÎK)، فیدراسیۆنی کۆمەڵەی کارکەرانی دیمۆکراتیک- (DÎDF) و پارتی گەلانی دیمۆکراتیک-(HDP) لە بارەی هێرشە ڕەگەزپەرەستانەکەی شاری هاناوی ئەلمانیا لێدوانێکیان بڵاو کردەوە. کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگا کوردستانییان لە ئەلمانیا -(KON-MED) لە لێدوانەکەیدا ڕایگەیاند، خانەوادە کوردەکان لەگەڵ چەندین کەسی دیکە لە ئێستادا لە بەر دەرگای ناوەندی کلتوری کورد کۆ بووەنەتەوە و ئازارەکانیان هاوبەشی پێدەکەن. (KON-MED) بانگەوازیی ئەوەی کرد کە لە کاتژمێر 18:00 گەل و ڕیکخراوەکان لە هاناو کۆ ببنەوە و ڕاشیگەیاند لەوێ ڕێپێوانێک بەڕێوە دەچێت.[2]
- وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند کە سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکانی کۆمپانیای گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ ئێران و بەپێچەوانەشەوە ڕاگیرا ئەوەش بەهۆی ئاشکرابوونی چەند توشبوویەک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێراندا.[3]
- وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی دوو سەرباز و برینداربوونی پێنج سەربازی دیکەی لە ئیدلب ڕاگەیاند و دەڵێ، لە وەڵامدا چەند پێگەیەکی سوپای سووریایان بۆردوومانکردووە.[4]
- وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند، کە فڕۆکەکانیان تانکێک، شەش پانزێر و پێنج ئۆتۆمبێلی سەربازیی چەتەکانی سەر بە تورکیایان لە ئیدلب لەناوبردووە و بانگەوازیی لە تورکیاش کرد، کە هاوکارییکردنی تیرۆر ڕابگرێت.[7]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان