$باکووری کوردستان$
- ئەو ئاگرەی لەلایەن سوپای تورکەوە بەردراوەتە چیای جودی بەردەوامە. هەروەها ئاگری چیای هرمیا لە شارۆچکەی سێگرکای ناوچەی قلابان کە خۆی کوژابوویەوە دووبارە دەستیپێکردووەتەوە.[1]
- دەستپێشخەری ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی ئاماژەی بە دۆخی تەندروستی عەلی کوش زیندانی سیاسیدا و وتی، دۆخی تەندروستی عەلی کوش خراپە. دەستپێشخەریەکە وتیشی لەم دۆخەی ڤایرۆسی #کۆرۆنا#دا ڕووبەڕووی مەترسیەکی گەورە بووەتەوە.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- تویتێری مەرزبانی لە هەواڵێکدا باسی لە کوژرانی 12 کەس لە هێزەکانی سنوورپارێزیی حکوومەتی ئێران کردووە لە سەرەتای وەرزی بەهار هەتا کۆتاییەکانی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ. تویتێری مەرزبانی، کوژرانی ئەو 12 کەسە لە هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بۆ شەڕ لە دژی هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران گەڕاندووەتەوە. بەپێی ئەو هەواڵە، ئەو 12 کەسە لە هێزە نیزامییەکان لە سنوورەکانی کوردستاندا کوژراون.[7]
$باشووری کوردستان$
- سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لە مانگی ئەیلوولدا پرۆسەی خوێندن لە هیچ قۆناخێکی خوێندن دەست پێناکاتەوە، بۆ پرۆسەی خوێندنی لە زانکۆ و پەیمانگەکانیش سیستەمی ئاوێتە بە گونجاو دەزانێ، کە خوێندنە بە هەر دوو شێوازی ئەلیکترۆنی و ناو کامپی زانکۆکان بێت.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385289/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 29-08-2020=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 29-08-2020=KTML_ImageCaption_End=
- دوای ئەوەی خەڵکی گوندی #خەمزە# لە ناوچەی #شارباژێر#، کوڕێکی #مەلا بەختیار#-یان تۆمەتبارکرد بەوەی هۆکاری سوتانی بەشێکی زۆری ڕەز و پاوانی گوندەکەیان بووە، مەلا بەختیار داوای لێبوردن لە خزمانی خەمزە دەکات.[5]
- چەمی ئاوەسپی و زەویی کشتوکاڵیی جووتیارانی کورد لە سنووری شارۆچکەی #خورماتوو# هاوەنباران کراوە و بەرپرسیشکیش ئاشکرای دەکات، هێزێکی #حەشدی شەعبی# لە نزیک چەمەکەیە.[4]
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی 362 کەس و گیانلەدەستدانی 25 تووشبووی دیکەی کۆرۆنای لە 24 کاژێری ڕابردوودا ڕاگەیاند.[2]
- ڕێکخەری ژووری پەرلەمان لە #بزووتنەوەی گۆڕان# ڕایدەگەیێنێت، فراکسیۆنی گۆڕان لەم هەفتەیەدا سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێ و هەڵبژاردنەکەش بەپێی پەیڕەوێک دەبێت کە پێشتر پەسندکراوە.[2]
- لە هۆڵی هۆتێل مەم و زین لە شاری #سلێمانی#، سیمیناری ڕێکخستن و یەکخستنی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان کە لە لایەن ناوبژیوانی نێودەوڵەتی و مامۆستای زانکۆ، هاوکار سالار ڕێکخرابوو بەرێوەچوو.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەستەی پەروەردە لەرۆژئاوای کوردستان، لەنووسراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەپێناو پاراستنی خوێندکار و مامۆستایان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و پاراستنی بەرژەوەندی گشتی، بڕیاردراوە بەدواخستنی ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021 لەگەڵ داخستنی پەیمانگاو ناوەندەکانی بەهێزکردن تا ڕۆژی 04-10-2020.[6]
- چەکدارانی #داعش#، لەسەر سنووری عێراق و سووریا لە نزیک #حەسەکە#، چوار ئەندامی بەرگریی سڤیلی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریان کوشت.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی دوو سەربازی وڵاتەکەی بەدەستی هێزەکانی گەریلا لەسنوری نێوان تورکیا- ئێران ڕاگەیاند.[6]
- شاندێکی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات- مەسەدە بە سەرۆکایەتی ئیلهام ئەحمەد و ئەندامێتی سەنحاریب بەرسووم، حیکمەت حەبیب و سیهانووک دیبۆ ماوەی دوو ڕۆژە بە بانگهێشتێکی فەرمی لە ڕووسیایە.[2]
- سەرۆکی یەکێتی چنینی فەرشی ئێران ڕاشیگەیاند، هەناردەی ساڵانەی ئێران لە فەرشی بە دەست چندراو دەگەیشتە نیو ملیار دۆلار، بەڵام قەبارەی هەناردەکە لە دوو ساڵی ڕابردوودا بۆ 70 ملیۆن دواتر بۆ 50 ملیۆن دۆلار دابەزی، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی کۆرۆناوە قەبارەی هەناردەی بۆ سفر دابەزیوە.[3]
- وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی مردووان و تووشبووانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و دەڵێت، 39 کەسی دیکە لە تورکیا و باکووری کوردستان گیانیان لەدەستدا.[2]
- سوپای تورکیا مانۆڕێکی نوێی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەستپێکرد کەوا بڕیارە دوو هەفتە بخایەنێت، ئەوەش لەکاتێکدایە پەیوەندییەکانی لەگەڵ یۆناندا بەهۆی گەڕان بەدوای ووزەدا لەناوچەکە گرژی و ئاڵۆزی تێکەوتووە، گوێش به و هەڕەشانە نادات کە دوێنێ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا ئاراستەی وڵاتی تورکیایان کرد بەسەپاندنی سزای نوێ بەسەریدا.[6]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان