نووسەر لەیلا بەرزنجی
چۆن بتوانین مناڵ دور بخەینەوە لە یارییە ئەلەکترۆنیەکان؟
وەک دەبینین کەوا هۆگریەکی زۆر لەنێوان مناڵ و تەکنەلۆ ژیا هەیە، هەر ئەمەش هۆکارە کەوا منداڵ کاتەکانی دەکوژێت بە بێ ئەوەی هەستی پێبکات کەوا چەند کاتی لەدەست چووەو ناگەڕێتەوە وە لەگەڵ ئەمەشدا ماندوو بونێکی تەواوی جەستەیی و شەکەت بونێکی زۆری پێدەگات، وە لەلایەکیترەوە یاریە ئەلەکترۆنیەکان دەبێتە هۆی تێکچونی تەندروستی دەر کەوتنی چەن نیشانەیەکی دیار کەوا هەمیشە وەک کەسێکی ماندوو مێشک هیلاک و جەستە شەکەتدەر دەکەوێت دروستبوونی کێشە لە بینایی واتە کزبوونی چاوەکان وە هەموو ئەمانەش هۆکاری سەرەکی ئەو یاری و ئامێرە ئەلەکترۆنیانەن کە بە بێ فلتەر ڕوی لە وڵات وکۆمەڵگەکەمان کردوە وە ئەمەش وادەکات کەوا ڕۆڵەکانمان دور بکەونەوە لە کتێب خوێندنەوەو وە خۆ پڕ زانیاری کردن وە لەلایەکی تر ئەگەر بڕوانینە نەوەی مۆ بایل هەمووی قەڵەوە و بێهزە وە ئەمەش هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێیتەوە کەوا جوڵەی نیە بەبەردەوام سەر قاڵە و دورە پەرێزی لە ئەندامانی خێزانەکەی و لە تەواوی کۆمەڵگاکەی کە ئەم دورە پەرێزیەش دەبێتە هۆی ئەوەی کەوا نەتوانێت تێکەڵ بە منداڵانی هاوتەمەنی خۆیی ببێت لەکاتی باخچەی ساوایان یان لە کاتی ڕووبەڕووبونەوەی بەرەو قوتابخانە وە لەوکاتەدا دەردەکەوێت و دەبێتەهۆی تێکچونی دەرونی کەوا ئێستە بەشێوەیەکی دیار و باو هەست دەکەین کەوا زۆربەی منداڵان کاتێک ڕوولە باخچەی ساوایان یاخوت قوتابخانە دەکەن دەر دەکەوێت کەوا بەشێوەیەکی گشتی دورەپەرێزن و توانی قسەکردنیان نیە وەک پێویست وەکاتێک وایان پێدەوترێ ئەوکات هەست دەکەن کەوا چ ستەمێکیان لە ڕۆڵەکانیان کردوە مەترسیەکانیان لەبەرچاونەگرتووە، هەمووئەمانەی باسمان کرد بگرە زیاتریش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئیهمال کردنەو گوێنەدانی دایکو باوکانە بەوەی کاتێکی دیاری کراو بۆ منداڵەکان دابنێن بۆ ئەو یاریانەی کەوا پێیەوە پەیوەست بوون وە بۆ دورخستنەوەی مناڵان لەو مەترسیە پێویستی بە پلانێکی تۆکمە هەیە وە دەتوانین ڕێگربین لەبەردەم وە بەکەم کردنەوەی کاتەکانی بۆکاتێکی دیاری کراو چونکە ناگونجێت بەیەکجار منداڵ دوربخەینەوە لەوەی کەوا پەیوەستە پێیەوە ئەگەر هاتو بەو شێوەیەبێت ئەوا ناتوانرێ بەیەکجاری فەرامۆشی بکات وە لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت جێگرەوەیەکی گونجاوی تری بۆ ئامادە کەیت وە ئاشناکردنی بە بابەتی گونجاو کەوا لەگەڵ ئاستی گەشەکردنی بگونجێت وەهەروەها لەگەڵی بیت بە بەردەوامی وە زیانەکانی بۆ بخەیتە ڕوو بەشێوەیەکی زانستی گرتنەبەی باشترین جارەسەر بۆی وە وەک دەبینین بەهۆی هۆگری بۆ یاری دەبێتە هۆی بەفیڕۆ دانی کات وە هەروەها هەوڵنەدان بۆ زانست وزانیاری وە دورکەوتنەوە لە وانەکانی هەفتەی ئەمەش لەکاتێکدا کەوا دەیەوێت بۆ ڕازی کردنی گەورە کان، واتە دای باب کاتێکی کەم یاخوت ماوەیەکی کەمی تەرخان بکات بۆوانەکانی ڕۆژانەی ؟وەک چۆن باریکی گرانی لەسەر شانیەتو بیەوێت بیگەیەنێت بەو شوێنەی لێی داواکراوە ئاوا پەرۆش و تامەزرۆی وە لەپاش لە بوونەوەی وانەکان یاخوت بارەکەی سەرشانی دەگەڕێتەوە سەر یاریەکەی کەوا هەموو بیرو زەینی داگیر کردوە وە ئەوەی کارەکانی سەرشانی ئەنجام داوە
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,602 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!