جۆری وشە: چاوگ
واتا: وتەی ناشیرین وتن بە مەردووم [1]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #بۆ بابت ئەگەر بەسود و کەڵکی، قەت جنێو مەدە بە بابی خەڵکی#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
ئیتر هەر بانگی تەنزیلاتە یان شەربەت بە دوو فلسە
لە جێگەی خەو جنێودان، داد و واوەیلا نەکەم چ بکەم؟
سەر ئێوارە دووبارە کارە تا شەو کاتی حەوت و نیو
لەباتی سینەما و گەردش بەرەو خەو ڕانەکەم چ بکەم؟
هەژار موکریانی
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 1,183 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!