کردی بردی، گەڕا دڕا
ئه و کەسەی کارێک بکات بەرهەمەکەی دەچنێتەوە و بەڵام ئه و مرۆڤەی هیچ کارێک نەکات و هەر لەسەر بگەڕێت ئەوا هیچی دەست ناکەوێت، تەنها پێڵاو دڕانی بەردەکەوێت، ئەوانەی شوانکارەیانکردووە کاتێک ڕانەکەیان دەبنە ناو پەرێزێکەوە بۆ لەوەڕاندن دەبینن بزنەکانیان خێرا خێرا بەناو پەرێزەکەدا دەڕۆن و له و گوڵ بۆ ئه و گوڵ و لە وشی بۆ ئه و وشی دەچن، بەڵام مەڕەکان لەسەرەتای پەرێزەکەوە پەرێز پاکژی گوڵ و هێشووە کەوتوەکان هەڵدەگرنەوە و دەیخۆن تا دەگەنە کۆتایی پەرێزەکە بەتەواوەتی تێر دەخۆن، ئینجا ئه و حاڵەتە بووە بە ئیدیۆم بەکەسێکی گەڕۆکی کاسبی نەکەر دەوترێت: ئەوەی کردی بردی، ئەوەی گەڕا دڕا.[1]