ژن
#گوڵزار حەمە فەرەج#
ئەمرۆش بزەیەکی ترم هێنایە سەر لێوم،
واهەست دەکەم زەوی تەنها منی تێدام،
لەشەپۆلی هۆش و مەوجی خەیاڵدا،
بەرەو ڕوخسارەکان
دەرۆم و لە پڕێکدا ئازاری ئەو چۆلەکەیەم پێ دەگات،
کە خۆی بەشوشەی پەنجەرەیەکدا دەکێشێ،
دەڵێم ڕەنگە سبەینەیەک
لە ئارادا نەبێت،
ژیان نمایشێکە قسەی دڵتی تێدا بکەیت دۆراویت،
یان براوە دەبم
یان لێوەی فێر دەبم،
لەناو دڵی مرۆڤدا
هەندێ یادگاری هەن
لە زمان جوانتر قسە دەکەن،
بۆیە هەندێ جار مرۆڤ
بێ ویستی خۆی هەموو گیانی دەبێت بەگوێ، بۆ بیستنی
یادگاریەکانی نێو ناخی خۆی،
فریوی تۆزێ
موحیبەتمان خوارد ئەگینا چ غەریبێ توانای
عەزابدانی ئێمەی هەبوو.[1]